نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ

ماڵپەڕێکی تەکنەلۆژی تایبەتمەندە ئامانجی خزمەتکردنی تاکی کوردە بەزمانێکی سادە و دوور لەئاڵۆزی.

هەواڵ و تازەترین داهێنان و گۆڕانکاریەکان لەهەموو بوارەکانی تەکنەلۆژیای سەردەم بەجوانترین شێوە بۆ ئێوەی خۆشەویست دەگوازێتەوە، بێ گوێدانە ماندوبوون و ئاستەنگەکان لەهەوڵی گەیاندنی زۆرترین زانیارییە بەکۆمەڵگای کوردی.

هەروەها فێرکاری بەسود و ڕێنمایی چۆنیەتی بەکارهێنانی ئامێرەکان و ڕوونکردنەوەی لایەنە خراپی و باشییەکانی ئامێرە ئەلیکتڕۆنیەکان.

شیکردنەوە و کردنەوەی کارتۆنی ئامێرە تەکنەلۆژیەکان بەتایبەتی مۆبایل بەشێوەی ڤیدیۆ بۆ بەرچاو ڕوونی ئێوە تا بتوانن ئاسانتر بڕیار لەکڕینی ئامێرەکان بدەن.

بەردەوامیش هەوڵی نوێکاری و تازەگەری دەدەین تا لەگەڵ ئەمڕۆی جیهان بگونجێ.

----------------------------------------------------

ماڵپەڕەکەمان بەشێوەیەک داڕشتووە جیاواز لەهەر ماڵپەڕێکی تر تەنانەت ماڵپەڕە جیهانیەکانیش. چونکە بەشێوەیەک دامان ڕشتووە کەبتوانی زۆر بەئاسانی ئەوشتەی بەدوای دەگەڕێیت دەستت بکەوێت.

زۆرترین بەشمان داناوە بەشێوەیەکی زۆر جوان ڕیزبەندمان کردووە بەگوێرەی ئامێرەکان بەشی مۆبایل و کۆمپیوتەر و کامێرا و ئۆتۆمبێل.

بەگوێرەی کۆمپانیاکان زۆربەی کۆمپانیا بەناوبانگەکانمان داناوە نموونە: گوگڵ و مایکڕۆسۆفت و ئەپڵ و دێڵ و ئەیسوس و سۆنی و هواوەی و ئۆپۆ‌و‌شاومی و نۆکیا و سامسونگ و ئێج پی و لینۆڤۆ و هتد.

بەشی مۆبایل و کۆمپیوتەریش کۆمپانیاکانیان بەجیان واتا دووجار نووسراون، جارێکیان تایبەت بەمۆبایل جارێکیشیان تایبەت بەکۆمپیوتەر.

بەشی نەرمەواڵە (بەرنامە) ئەویش بۆ کۆمپیوتەر و مۆبایل و هیتر جیاکراوەتەوە، بۆ ئاسانکاری دۆزینەوەی ئەو بابه‌تنانه‌ی بەدوای دەگەڕێی.

بەشی ئینتەرنێتیش بەجیایە و چەند بەشێک لەخۆ دەگرێ. بەشی و ڤیدیۆ و پێداچونه‌وه‌ و باشترینه‌كان  ئەوانیش بەگوێرەی پێویست بەشیان لێ بۆتەوە.

به‌شێكی زۆر تایبه‌تیشمان هه‌یه‌ كه‌ ئه‌مه‌یان تازه‌یه‌ له‌ناو ماڵپه‌ڕه‌ كوردیه‌كان ئه‌ویش به‌شی نرخی كاڵاكانه‌، كه‌ هه‌وڵمان داوه‌ به‌گوێره‌ توانا نرخی زۆربه‌ی ئامێره‌ ئه‌لیكتڕۆنیه‌كان دابنێین به‌گوێره‌ی بازاڕی كوردستان.

کۆتا بەشیش هەمەجۆرە ناوەکەشی لەخۆیەتی لەبەشە جیاجیاکان پێک دێت، کە پەیوەندیان بەیەکەوە نیە و بۆ ڕێککاری لەیەک بەش کۆمکردونەتەوە.

هناك تعليق واحد:

  1. دەستتان خۆش بێت هەر سەرکەوتووبن

    ردحذف

Post Top Ad

Responsive Ads Here