کامێرایەک بەکوالیتی 400 مێگاپێکسڵ !!! - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/02/13

کامێرایەک بەکوالیتی 400 مێگاپێکسڵ !!!



لەگەڵ ئەوەی کامێرای مۆبایلەکان زۆر پێشکەوتوو بوون بەڵام کەسانێکی زۆریش هەن تا ئێستا کامێرای ڤیدیۆ بەکاردێنن، ئەمەش وای لەکۆمپانیای Hasselblad کرد کەکامێرای H6D-400c multi-shot پێشکەش بە وێنەگرە ئاست بەرزەکان ( پڕۆفێشناڵەکان ) بکات کە وێنە دەگرێ بە 16-bit TIFF بەکوالیتی 400 مێگاپێکسڵ.
هەستەوەری کامێراکە ناتوانێ وێنەبگرێ بەکوالیتی 400 مێگاپێکسڵ ڕاستەوخۆ، چونکە کامێرای H6D-400c هەستەوەری CMOS لەسەرە بەپێوەری 53.4×40 ملم بەکوالیتی 100 مێگاپێکسڵ وەکو کامێرای H6D-100c؛ بەڵام کامێراکە هەڵدەستێ بەگواستنەوەی پێکسڵەکان کەمێکیان بەرەو لایەکی دیاریکراو بە 6 هەنگاو.
کاتێک وێنەیەکی تاکی ئاسایی دەگریت - تا کوالیتی بەرزیش - بۆ هەر پێکسڵێک یەک ئاست هەیە لەڕەنگەکانی RGB ین سور، یان سەوز، یان شین،. بەڵام بۆ دووبارە دروستکردنەوەی ئەو جیاوازیە ووردانە لەجیهانی ڕەنگە ڕاستیەکان ئەوە پێویستت بەزۆر لەوە زیاترە. کامێراکانی Hasselblad بۆ دیمەنە یەک لەدوای یەکەکان هەڵدەستێ بەگۆڕینی ئامێری هەستەوەرەکە بەڕێژەی یەک پێکسڵ بۆ هەر وێنەیەکی گیراو. هەروەها کامێرای H6D-100c چوار دیمەن بۆ هەر وێنەیەک دەگرێ بۆ ئەوەی وێنەیەک بەرهەم بهێنی بەکوالیتی 100 مێگاپێکسڵ، بەڵام H6D-400c ئەوا 6 دیمەن بەکاردێنێ بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامێکی باشتر.
لەگەڵ توانای کامێراکە بۆ گرتنی چەند دیمەنێک لەیەک کاتدا ئەوا کامێرای H6D-400c بەکامێرایەکی ژمارەیی باڵادەست دادەنرێ. لەگەڵ ڕوونمایەکی لەمس 920K لەبەشی پشتەوەی، توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆی HD و4K UHD هەیە، بەستنەوەی بەتەل و بێ تەل، پشتگیری هەردوو کاردی CFast 2.0 یان SD ئاسایی دەکات. لەکاتێک کامێرای H6D-400c شەش باری هەیە بۆ وێنەگرتن بەڵام دەتوانرێ لە چوار باری ئاساییش بەکاربێ بۆ دروستکردنی وێنە بەکوالیتی 100 مێگاپێکسڵ. لەهەردوو باریشدا دەبێ کامێراکە ببەسترێ بەکۆمپیوتەری پی سی یان ماکنتۆش لەکاتی بەکارهێنانی دیمەنی لەدوای یەک.
كامێرای H6D-400c MS بەنرخی 47,995 دۆلار دەفرۆشرێ.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here