دروست كردنی تایه بۆ ئۆتۆمبێلێك كه به‌خێرایی 1600 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێك بڕوات له شته زۆر ئه‌سته‌مه‌كانه !
له‌م باره‌یه‌وه رۆژنامه‌نوس ده‌یڤد رۆبنسن له بی بی سی ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات كه پرۆژه‌ی ( ئێس ئێس سی ) كه كۆمپانیای بله‌دهاند جێ به‌جێ ی ده‌كات هه‌وڵ ده‌دات كۆسپی به‌رده‌م دیزاین كردن چاره‌سه‌ر بكات.
ئۆتۆمبێلێك به‌و خێراییه بڕوات كه له فیشه‌كی چه‌كیش خێراتره ده‌بێ چ ویل و تایه‌یه‌كی هه‌بێت ! وه‌ده‌بێ له‌سه‌ر چ ڕێگایه‌ك بڕوات تا پێویستی به پێچ نه‌بێ ؟ !!! .... بیابانی ( هاكسین بان )ی باشوری ئه‌فریقیا درێژترین رێره‌وه له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی كه ژیانی تێدا نه‌بێ و تا چاو بڕوانی ته‌نها خۆڵ ده‌بینی كه رۆژ ووشكی كردووه‌و وه‌كو مافورێكی لێ كردووه. به‌ڵام كاتێك كه به خێرایی 1600كم ده‌ڕۆی له كاتژمێرێك بچوكترین به‌زر نزمی كاره‌ساتی لیده‌كه‌وێته‌وه.
خێراییه‌كه زۆر زۆره ئه‌گه‌ر به‌سه‌ر به‌ردێكی بچوكیشدا بڕۆیت وا هه‌ست ده‌كه‌ی فیشه‌كێكیان لێ داویت. وه‌كو ماك شابمانی گه‌وره ئه‌ندازیاری كۆمپانیای بله‌دهاند باس ده‌كات.
به‌رهه‌مهێنانی تایه‌كی دژه فشه‌ك یه‌كیكه له رووبه‌رووبونه‌وه‌كان كه شابمان تووشی ده‌بێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته خیراترین چوارچێوه ( ویل ) له مێژوودا.
ئه‌و پرۆژه‌یش درێژكراوه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه بوو كه توانی به‌ربه‌ستی ده‌نگ ببڕێ به‌خێرایی 1200كم ! له‌ساڵی 1997. هیچ هه‌وڵێكیش سه‌كه‌وتوو نه‌بوو بۆ زیادكردنی ئه‌و خێراییه.
له‌سه‌ر ده‌سته‌كه پێویسته سه‌ره‌تا ئه‌و مادده‌یه بدۆنه‌وه كه توانای به‌رگه گرتنی ئه‌و خێراییه‌ی هه‌یه، بۆ دروست كردنی تایه‌كانی ئۆتۆمبێله‌كه، كاتێك كه به‌هه‌موو خێراییه‌كه‌ی خۆی ده‌ڕوات ئه‌وا تایه‌كانی ئۆتۆمبێله‌كه ده‌سووڕێته‌وه به ڕێژه‌ی 10500 جار له خوله‌كێك ، له‌كاتێكدا له چوارچێوه‌كه‌ی هێزێكی كێشكردن دروست ده‌بێ كه یه‌كسانه به 5500 ئه‌وه‌نده‌ی هێزی كێشكردنی زه‌وی.
ده‌سته‌كه‌ش كه له 130 كه‌س پێكهاتووه ڕووبه‌رووی گه‌رده‌لولی بیابان و پله‌ی گه‌رمی به‌رز ده‌بنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگاكه خاوێن بكه‌نه‌وه له وورده به‌رد كه ئه‌مه‌ش به‌س نیه بۆ خۆ پاراستن له بوونی وورده به‌رد بۆیه هه‌ڵده‌ستن به‌تیكه‌ل كردنی زانستی بیركاری و تاقیكردنه‌وه ماددیه‌كان.
شابمان ده‌ڵێ هه‌ستاین به تێكه‌ل كردنی چه‌ند مادده‌یه‌ك تا له‌كۆتاییدا گه‌یشتینه ئه‌وه‌ی كه مادده‌ی ئه‌له‌منیۆم كه خۆی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و دژواریانه بگرێ كه دێنه ڕێ ی.
له‌كاتی لێخورین به‌و خێراییه تایه مه‌تاتیه‌كان لێك هه‌لده‌وه‌شێنه‌وه‌و به‌رگه ناگرن بۆیه ده‌بێ چوارچێوه‌كان ( ویل ) به رووتی بن . له سه‌ره‌تادا چوارچێوه‌كانیان به تیژی دروست كرد له‌سه‌ر شێوه‌ی پیتی ( ڤی ) به‌ڵام ئه‌وه ده‌بووه هۆی هه‌ڵكۆڵینی زه‌وی و خۆڵ و به‌ردێكی زۆری په‌رش و بڵاوده‌كرد كه به مادده ئه‌له‌منیۆمه‌كه ده‌كه‌وت. بۆیه هه‌ستان به چاك كردنی به‌شێوه‌یه‌كی وا دروستیان كرد كه نه‌بێته هۆی هه‌ڵ كۆڵینی زه‌وی.
هه‌روه‌ها شتێكی تر به‌زونزمی ڕێگاكه كه‌ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی هه‌ست كردن به خواری ڕێگاكه له‌كاتی لێخوڕین كه ئه‌مه‌ش بچوكترین به‌رزی هه‌بێ ئۆتۆمبێله‌كه تووشی له‌رزینێكی زۆر ده‌كات. هه‌ست به بێزاری ده‌كه‌ی. ئه‌مه‌شیان كاری له‌سه‌ر ده‌كرێ تا چاره‌سه‌ر بكرێ.
شتێكی تریش ماوه ئه‌ویش به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی چوارچێوه‌كانه ( ویل - ئیتار ) زۆر به‌رز ده‌بێته‌وه تا پله‌ی 90 سیلیزی. ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه ئه‌و هه‌وایه‌ی پێچه‌وانه دێت یه‌كسانه به نیوه‌ی خێرایی ده‌نگ و به‌ریه‌ككه‌وتنی ده‌بێته هۆی په‌یدابوونی ئه‌و گه‌رمیه.
پاش چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و شتانه ده‌سته‌كه هیوا خوازن كه بتوانن تاقیكردنه‌وه به ئۆتۆمبێله‌كه بكه‌ن له‌به‌ریتانیا به خێراییه‌ك بگاته 320كم له ناوه‌راستی ساڵی داهاتوو . پاشان بیگوازنه‌وه بۆ بیابانی هاكسكین بان له باشووری ئه‌فریقیا ، كه كه بتوانن خیراییه‌كه بگه‌یه‌ننه 1600كم.
تكایه هه‌ر كه‌سێك بابه‌ته‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه ئاماژه به‌سه‌رچاوه‌كه‌ی بكات تا هه‌وڵ و ماندووبونم به خۆڕایی نه‌ڕوات .... سوپاس
وه‌رگێرانی به ده‌ست كارییه‌وه:
احمد سعید له‌ك
.
سه‌رچاوه: بی بی سی
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق