ئێج پی یەکێک بوو لەوانەی کەزوو پڕۆسێسەری Snapdragon 835 لەلاپتۆپ بەکارهێنا کە هەمان پڕۆسێسەر لەمۆبایلی گەلاکسی ئێس 8 و ئێڵ جی ڤی 30 بەکارهاتووە.
ئەویش کۆمپیوتەری نوشتاوەی Envy x2 کەبە ویندۆز 10 کاردەکات و بەنرخی 538.88 دۆلار لەسایتی ئەمەزۆن دەفرۆشرێ کە 20 کاتژمێر کاردەکات بەیەک بارگاوی کرددنەوە.
ئێستاش کۆمپانیاکە لەپێشاگای سێس بەپڕۆسێسەری ئەنتڵ خستیە بەردەستەوە.
دیزاینەکەی وایە کە بێ پانکەیەو تۆزێک ئەستوورترە لەوەی کەبە پڕۆسێسەری کوالکۆمە کە 7.9 ملم و نزیکەی 750 گم.
بەپڕۆسێسەری Core i کاردەکات بەڵام تەمەنی پاتریەکەی تەنها 15 کاتژمێرە.
بیرگەی کاتی 8GB
بیرگەی ناوەکی 256GB
شاشە لەمس 12.3 ئینج بەکوالیتی WUXGA+ لەگەڵ شاشەی Gorilla Glass 4.
بە 4G LTE کاردەکات و پشتگیری لەپێنوسی ئەلیکتڕۆنی دەکات.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق