ده‌نگۆ: ئۆپۆ مۆبایلی Oppo F7 به‌سێ هه‌ڵبژارده‌ به‌رده‌ست ده‌كات - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/04/03

ده‌نگۆ: ئۆپۆ مۆبایلی Oppo F7 به‌سێ هه‌ڵبژارده‌ به‌رده‌ست ده‌كات



له‌ماوه‌ی ڕابردوو گوێمان له‌چه‌ندین ده‌نگۆ بوو سه‌باره‌ت به‌ مۆبایلی  Oppo F7 ، ئه‌مجاره‌ش ده‌نگۆی نوێ هه‌یه‌ به‌تایبه‌تی له‌و وێنه‌ی ڕێكلامی مۆبایله‌كه‌ كه‌چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیه‌كی تێدا ئاشكرا كرابووه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سێ وه‌شانی ده‌بێت ئه‌وانیش بریتین له‌ مۆبایله‌كانی Oppo F7 و Oppo F7 128GB و Oppo F7 Youth.

سه‌باره‌ت به‌ مۆبایلی  Oppo F7 ئه‌وا هه‌مان تایبه‌تمه‌ندی Oppo F7 128GBی ده‌بێت ته‌نها بیرگه‌ی ناوه‌كی له‌جباتی 128 گێگا ئه‌وا 64 گێگا ده‌بێت، به‌ڵام مۆبایلی Oppo F7 Youth هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندی جیاوازی ده‌بێت به‌ڵام هه‌ر سێكیان كامێرایه‌كی 25 مێگاپێكسڵیان ده‌بێت بۆ كامێرای پێشه‌وه‌ی كه‌ پشتگیری كراوه‌ به‌زیره‌كی ده‌ستكرد.

به‌چاو پۆشین به‌ تایبه‌تمه‌ندی ناوه‌وه‌ ئه‌وا زنجیره‌ی مۆبایله‌كانی Oppo F7 Seriesی نوێ زۆر له‌مۆبایله‌كانی Oppo R15 و Oppo R15 Plusی ده‌چن كه‌ به‌مزوانه‌ ئه‌وانیش ده‌رده‌چن له‌لایه‌ن ڕونماكانیانه‌وه‌ كه‌ هه‌موو مۆبایله‌كان له‌سه‌ره‌وه‌یان پارچه‌بوونێكیان هه‌یه‌ كه‌ به‌ نۆچ ناسراوه‌ ئه‌وه‌ی ئایفۆن ئێكس بۆ یه‌كه‌م جار به‌رده‌ستی كرد.



ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here