له‌كۆتاییدا مۆبایلێك ڕووی پێشه‌وه‌ی هه‌مووی ڕونمایه‌ - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/06/30

له‌كۆتاییدا مۆبایلێك ڕووی پێشه‌وه‌ی هه‌مووی ڕونمایه‌



كۆمپانیای ئۆپۆی چینی نوێترین مۆبایلی خۆی ڕاگه‌یاند به‌ناوی  Find X كه‌ به‌وه‌ جیاده‌كرێته‌وه‌ ڕونمای مۆبایله‌كه‌ هیچی زیاده‌ی نیه‌و به‌شی زۆری بۆ ڕونما ته‌رخان كراوه‌ واته‌ هیچ چهوارچێوه‌یه‌كی وای نیه‌ ، جگه‌ له‌وه‌ش هیچ كامێرایه‌كی دیار نیه‌ تاوه‌كو به‌رنامه‌ی كامێرا ده‌كه‌یته‌وه‌ ئه‌وجا به‌شێك له‌سه‌ره‌وه‌ بڵند ده‌بێت كه‌ كامێرای پێشه‌وه‌ و دواوه‌ی له‌سه‌ره‌ و به‌ئاسانی ده‌توانی وێنه‌ی پێ بگریت.

ڕونماكه‌شی له‌جۆری ئۆلیده‌ به‌ڕوونی 1080 پێكسڵ و به‌قه‌باره‌ی 6.4 ئینج ئه‌مه‌ش قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌ به‌ڵام به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێ به‌ده‌ستێك بیگرێت، ڕونماكه‌شی ڕێژه‌ی 92.25% له‌قه‌باره‌ی مۆبایله‌كه‌ پێك دێنێت، ئه‌مه‌ش ڕێژه‌یه‌كی زۆره‌ به‌راورد به‌ مۆبایله‌كانی تر. هه‌روه‌ها په‌نجه‌مۆریش به‌شێكه‌ له‌ڕونما تا ناوازه‌یی مۆبایله‌كه‌ ته‌واو بكات.

ئه‌وه‌ی گرنگ بێت بۆ به‌كارهێنه‌ر ئه‌وه‌یه‌ به‌شی سه‌ره‌وه‌ی مۆبایله‌كه‌ هیچ زیاده‌یه‌كی نیه‌ بۆ كامێرا و هه‌سته‌وه‌ر، به‌جۆرێك كۆمپانیاكه‌ سیسته‌مێكی تایبه‌تی بۆ كامێرا پێشخستوه‌ كه‌ بۆ سه‌ره‌وه‌ بجوڵێت كاتێك به‌رنامه‌ی كامێرا ده‌كه‌یته‌وه‌، بۆ خواره‌وه‌ش دێته‌وه‌ كاتێك به‌رنامه‌ی كامێرا داده‌خه‌یته‌وه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ كامێرای نه‌بێت.

ڕوونی كامێرای پێشه‌وه‌ی 25 مێگاپێكسڵه‌ له‌گه‌ڵ ناسینه‌وه‌ی ڕووخسار به‌شێه‌ی سێ دووری، كامێرای دواوه‌شی دوانه‌یه‌ بریتیه‌ له‌ 16 و 20 مێگاپێكسڵ.ئه‌وه‌ش دووپات ده‌كاته‌وه‌ كه‌ سیسته‌می نوێی كامێرا هیچ كێشه‌ دروست ناكات له‌ماوه‌ی ته‌نها نیو چركه‌ ده‌بێته‌وه‌.

مۆبایله‌كه‌ش له‌پێشه‌وه‌ و دواوه‌ له‌شوشه‌ پێكهاتووه‌ و لێواره‌كانی چه‌ماوه‌یه‌ وه‌ك گه‌لاكسی ئێس9 پله‌س كه‌به‌نزیكه‌یی هه‌مان قه‌باره‌یان هه‌یه‌.

پڕۆسێسه‌ری سناپدڕاگۆن 845ی له‌سه‌ر جێگیركراوه‌ و له‌گه‌ڵ بیرگه‌ی كاتی 8 گێگا و بیرگه‌ی ناوه‌كی 256 گێگا.پاتری  3,730 مللی ئه‌مپێر.كاتژمێر له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لوژیای بارگاویكردنه‌وه‌ی خێرا له‌جۆری VOOC وه‌گه‌ڕخه‌ری ئه‌ندرۆید ئۆریۆی له‌سه‌ر جێگیراكراوه‌.













ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here