شاومی سێ مۆبایل ڕادەگەیەنێت - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/06/30

شاومی سێ مۆبایل ڕادەگەیەنێت



سەرەڕای ئەوەی پار ساڵ هەموان لەبازاڕی مۆبایل بەپاشکەوتن، کەچی شاومی بەردەوام بوو لە بەرەوپێشچوون لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی فرۆشتن بە پشت بەستن بە تەکنەلۆژیاکانی و باشی و هەرزانی لەمۆبایلەکانی، کە ئەمەش تا ئێستا لەسەری بەردەوامە.
شاومی مۆبایلە نایابەکەی ڕاگەیاند کە ئەویش Mi 8ه ، بەڵام ئەمجارەیان بەسێ وەشانی جیاواز خستیە ڕوو. ئەوانیش وەشانی ئاسایی، وەشانی Explorer Edition کە تەکنەلۆژیای گەورەی تێدا بەکارھاتووە، لەگەڵ وەشانی SE بچووک.
مۆبایلی Mi 8 ڕونماکەی 6.21 ئینجە بەڕوونی 2248×1080 لەجۆری سوپەر ئەمۆلید لەلایەن سامسونگەوە و بەدووریەکانی 18:7:9 کەپێشتر بەمشێوەیە نەبووە، لەگەڵ پەنجەمۆری ژێر ڕونما، هەروەها ڕونماکەی لەبەشی سەرەوەی بەشێکی زیادی هەیە وەکو ئایفۆن ئێکس کە هەستەوەری ڕووناکی و کامێرا و بیستۆکەی لەخۆ گرتووە.
پڕۆسێسەرەکەشی سناپدڕاگۆن 845ه لەگەڵ کارتی ڕونمای ئەدرینۆ 630، لەگەڵ بیرگەی کاتی بەتوانای 6 گێگابایت و بیرگەی ناوەکی لە 64 گێگا – 256 گێگا.
سەبارەت بەکامێراکانیشی ئەوا کامێرای پێشەوەی توانای 20 مێگاپێکسڵە و پشتگیری زیرەکی دەستکرد دەکات بۆ وێنەگرتنی کەسی، وە کامێرای دواوەی دوانەیە بەتوانای 12 مێگاپێکسڵ بۆ هەر یەکێکیان، کە ئەم ژمارەیەش توانجی لێ نادرێت چونکە لەماڵپەڕی بەناوبانگی تایبەت بەکامێرا DxOMark بۆ ئاستی کامێراکان 105 خاڵی بەدەستهێناوە.
سەبارەت بە مۆبایلی دووەم Explorer Edition ئەوا زۆربەی تایبەتمەندیەکانی وەک ئەوەی یەکەمە.
بەڵام ئەمەیان پشتەوەی مۆبایلەکەی بەچینێکی شووشە داپۆشراوە کە دەتوانی ناوەوەی مۆبایلەکە ببینیی ! بەشێوەیەکی زۆر جوان. هەروەها تەکنەلۆژیای 3D لەخۆگرتووە بۆ ناسینەوەی ڕووخسار کە یەکەم جارە مۆبایلێکی ئەندرۆید بێتە بەردەست، بەڵام مۆبایلی یەکەم تەنها ناسینەوەی ڕووخساری هەبوو بۆ کردنەوەی قفلی مۆبایلەکە.
دەبێ ئاماژە بەوەش بکەین کە ئەم دوو مۆبایلە تەکنەلۆژیای GPSی دووانەیی هەیە بۆ دیاریکردنی شوێن بە شێوەیەکی زۆر هەستیار و تەواو و بۆ یەکەم جارە لەمۆبایلە بەردەست دەبێت.
مۆبایلی یەکەم توانای پاتریەکەی 3400 مللی.ئەمپێر/کاتژمێرە، بەڵام وەشانی Explorer Edition توانای پاتریەکەی 3000 مللی.ئەمپێر/کاتژمێرە، هەردووکیشیان تەکنەلۆژیای بارگاوی کردنەوەی خێرای 4.0 یان هەیە.
ئەگەر بێینە سەر باسی کۆتا مۆبایل ئەویش برا بچووکەکەیە SE، ئەوا تایبەتمەندی کەمترە لەوانی تر چونکە نرخەکەی زۆر کەمترە، ڕوونماکەی هەمان جۆرە بەڵام بەقەبارەی 5.88 ئینج.
جیاوازی سەرەکی ئەوەیە کە پڕۆسێسەرەکەی سناپدڕاگۆن 710ە لەگەڵ پڕۆسێسەری ڕونمای ئەدرێنۆ 616 دوو هەڵبژاردە بۆ بیرگەی کاتی ئەوانیش 4 یان 6 گێگا، لەگەڵ بیرگەی ناوەکی 64 گێگا.
سەبارەت بەکامێرای پێشەوە 20 مێگاپێکسڵە و هی دواوەشی دوانەیە 12 بە 5 مێگاپێکسڵه.
پاتریەکەشی 3120 مللی.ئەمپێر/کاتژمێرە.
نرخی مۆبایلی یەکەم 420 دۆلارە، مۆبایلی دووەم 580$ دۆلارە، مۆبایلی سێیەم 208دۆلارە.











ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here