شاومی ڕێدمی نۆت ٥ - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/06/30

شاومی ڕێدمی نۆت ٥



ئەمەش یەکێکە لەمۆبایلە ئاست بەرزەکان کە ماوەیەک پێش ئێستا شاومی ڕاگەیاندبوو بەمزوانە بڵاودەبێتەوە، لەسەر داواکاری هاوڕێیەکی فەیسبوک هەموو تایبەتمەندیەکانی دادەبەزێنم. مۆبایلێکی ئاست بەرز بەنرخێکی زۆر گونجاو:
یەکەمیان مۆبایلی 5 Xiaomi Redmi Note
ڕونماکەی 5.99 ئینجە بەڕوونی +Full HD و پڕۆسێسەرەکەی هەشت ناوکیە و لەجۆری Snapdragon 625 بەلەرەلەری 2.0GHz لەگەڵ کارتی ڕونمای Adreno 506 و بیرگەی کاتی بەقەبارەی 3GB یان 4GB و بیرگەی ناوەکی بەقەبارەی 32GB یان 64GB ، کامێرای پێشەوەی بەڕوونی 5 مێگاپێکسڵە و هی دواوەشی بەڕوونی 12 مێگاپێکسڵە لەگەڵ فلاشی LED و دەرچەی 2.2 . پاتری بەقەبارەی 4000mAh و هەستەوەری پەنجەمۆری بە دووریەکانی 158.5 × 75.5 × 8.1 ملم و کێشی 180 کم و ڕووکاری MIUI 9ی لەسەر جێگیرکراوە، لەسەر بنچینەی ئەندرۆید نۆگات. ڕەنگەکانی زێڕی و پەمەیی و شین و ڕەشە.
مۆبایلی دووەم Xiaomi Redmi Note 5 Pro
ڕونماکەی 5.99 ئینجە بەڕوونی +Full HD لەگەڵ پڕۆسێسەرێک لەجۆری Snapdragon 636 بەلەرەلەری 1.8GHz و کارتی ڕونمای Adreno 509ی لەسەرە، بیرگەی کاتی بەقەبارەی 4GB یان 6GB و بیرگەی ناوەکی بەقەبارەی 64GB، کامێرای پێشەوەی 20 مێگاپێکسڵە کە دەتوانێ بەروونی 1080p و بەخێرایی 30fps ڤیدیۆ تۆماربکات. کامێرای دواوەشی بەڕوونی 12 مێگاپێکسڵ بۆ هەستەوەرە سەرەکیەکە وە 5 مێگاپێکسڵیش بۆ هەستەوەری دووەم. پاتریەکەی قەبارەی 4000mAhه، دووریەکانی هەستەوەری پەنجەمۆرەکەی 158.6 × 75.4 × 8.05 ملم، کێشی مۆبایلەکە 181گم ڕووکارەکەشی هەمان ڕووکاری مۆبایلی یەکەمە و ڕەنگەکانی شی بەهەمان شێوە.
بەگوێرەی قسەی کۆمپانیاش بێت نرخی وەشانی 4GB/64GB لەمۆبایلی Xiaomi Redmi Note 5 Pro ئەوا 218 دۆلار دەبێت لەکاتێک وەشانی 6GB/64GB نزیکەی 265 دۆلار دەبێت.
سەبارەت بە مۆبایلی Xiaomi Redmi Note 5، ئەوا وەشانی 3GB/32GB بڕی 155 دۆلار دەبێت، لەکاتێک وەشانی 4GB/64GB بڕی 186 دۆلار دەبێت.
بێگومان ئەم جۆرە مۆبایلەشم نرخیان زۆر کەمترە لەجۆرەکانی نوێیەکە Xiaomi Mi 8 کە دوێنێ بابەتێکم لەسەری دابەزاند. دەتوانن لەناو پڕۆفایلەکەم بیبینن بۆ ئەوانەی نەیان بینیوە. سوپاس بۆ بەردەوامیتان لەگەڵم.











ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here