نۆکیا چەند مۆبایلی لە ۲۰۱۷ فرۆشتوە؟ - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/06/22

نۆکیا چەند مۆبایلی لە ۲۰۱۷ فرۆشتوە؟




لەو کاتەوەی کۆمپانیای HMD مافی دروستکردنی مۆبایلی نۆکیای وەرگرتووە لەسەرەتای ۲۰۱۷ ئەوا توانیویەتی لەماوەی ئەو ساڵەدا ٦ مۆبایل بەرهەم بهێنێ.
ماڵپەڕی Counterpoint ئاماژەی بەوە داوە کە فرۆشی نۆکیا لەچارەگی چوارەمی ۲۰۱۷ ڕێژەی ۱٪ی هەموو مۆبایلی جیهان بووە بەفرۆشتنی ٤.۱٥ ملیۆن دانە. بەو پێیەش بەرزبوونەوەیەکی باشی بەخۆوە بینیوە.
بەسەیرکردنی ۱۰ لەباشترین بەرهەمهێنەرانی مۆبایل کە کۆمپانیای مێیزو پلەی دەیەمی گرتووە بەفرۆشتنی ٤.۲ ملیۆن دانە، کەئەمەش وادەکات نۆکیا یەک پلە لەڕیزبەندی باشترینەکانەوە دووربێت، ئەگەر هەریەک لە ئۆپۆ و ڤیڤۆ و وەن پڵەس لەژێر یەک بڕاند کۆیان بکەینەوە کە کۆمپانیای BBK خاوەندارییەتیان دەکات، ئەوا نۆکیا لەخشتەی ۱۰ پڕ فرۆشترین مۆبایلەکانی جیهان دەبێت.
بە بەراووردیش بە دەرچوونی ئایفۆن و نۆکیا لومیا، ئەوا HMD نۆکیا بەهەموو پێوەرەکان باشترینە، بەپێی فرۆشی ۱۲مانگی سەرەتای دەرچوونی مۆبایلەکان:
نۆکیا لومیا - ۹.۸ ملیۆن
ئیچ ئێم دی نۆکیا‌- ۸.٤٥ ملیۆن
ئەپڵ ئایفۆن - ٥.٤۱ ملیۆن
لەگەڵ ئەوەی نۆکیا لسەرەتادا مۆبایلەکانی بەشێوەی جیهانی بڵاونەکرابوونەوە تا کۆتایی چارەگی چوارەمی ۲۰۱۷، بەکرداریش ڕێژەی فرۆشی مۆبایل لەجیهان لە کۆتایی سێ مانگی پار ساڵ دابەزینی بەخۆیوە بینی، تەنها نۆکیا نەبێت بەرزبوونەوەیەکی باشی بەخۆوە بینی بەڕێژەی ٤۸٪ بە بەراوورد بە چارەگی سێیەم.
چارەگی یەکەم - ۰.۱ ملیۆن
چارەگی دووەم - ۱.٤ ملیۆن
چارەگی سێیەم - ۲.۸ ملیۆن
چارەگی چوارەم - ٤.۱٥ ملیۆن
ساڵەکە هەمووی - ۸.٤٥ ملیۆن
ئەمش هەواڵێکی دڵخۆشکەرە بۆ ئارەزوومەندانی نۆکیا و کۆمپانیا HMD، ئەمەش پەیوەندیدارە بەقازانجی کۆمپانیا کە لەپەرەپێدانی مۆبایلەکانی داهاتووی بکاری دێنێت، کەواتە دەبێ چاوەڕوانی مۆبایل و خزەتگوزاری زۆر باشتر لەنۆکیا بکەین، لەناویشیان نۆکیا ۱۰ەیە کەچاوەڕێ دەکرێت بە ۷ کامێرا دەربچێت.



ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here