مۆبایلی Nokia 8 Sirocco - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/06/22

مۆبایلی Nokia 8 Sirocco



لەپێشانگای MWC 2018 ڕاگەیەنرا و کۆمەڵێک تایبەتمەندی ناوازە ئاشکرا کرا. چوارچێوەیەکی زۆر پتەوی هەیە و دژە ژەنگە و دوو هێندەی ئەلەمنبۆم بەهێزترە لەجۆری 6000 بەگوێرەی قسەی کۆمپانیا.
ڕوونماکەی 5.5 ئینج لەجۆری pOLED کەچوارچێوەکەی چەماوەتەوە بەڕوونی 2K بەپارێزەری Gorilla بەسێ دووری داپۆشراوە و ڕووبەری ڕوونماکەی لە 95% مۆبایلەکە دەبێت کە جوانیەکی بێ پایان دەبەخشێ. هەروەها مۆیایلێکی زۆر تەنکی هەیە تەنها 7.5 ملم.
کامێرای 12 مێگاپێکسڵ و 13 مێگاپێکسڵ بۆ کامێرری دواوەی، کامێرای یەکەمی دەرچەکەی f/1.75 و کامێرای دووەمیشی دەرچەکەی f/2.6 و فلاشێکی دووانەیی هەیە. بەڵام کامێرای پێشەوەی گۆشەکەی فراوانە و ڕوونییەکەی 5 مێگاپێکسڵە لەگەڵ هەستەوەری گەورەکردن 2x. سێ دەنگ وەرگرەرەی هەیە بۆ تۆمارکردنی دەنگێکی کوالیتی بەرز.
مۆبایلەکە پڕۆسێسەری Snapdragon 835 لەخۆ دەگرێ، بیرگەی کاتی 6 گێگایە و بیرگەی ناوەکی 128 گێگایە، توانای پاتریەکەی 3260 مللی ئەمپێر.کاتژمێر پشتگیری لە بارگاویکردنەوەی خێرا دەکات لەجۆری Qi. وەگەڕخەری ئەندرۆید ئۆریۆی لەسەر جێگیر کراوە.
لەکاتی ئێستا مۆبایلی Nokia 8 Sirocco تەنها لەچین بەردەستە، بەنرخی 920 دۆلار ئەفرۆشرێ.





ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here