فه‌یسبوك له‌ساڵی 2015 خزمه‌تگوزاری په‌خشی ڕاسته‌وخۆی بۆ به‌كارهێنه‌رانی به‌رده‌ست خست، كه هه‌موو به‌كارهێنه‌رێكی تۆڕی كۆمهڵاییتی فه‌یسبوك بتوانن به‌ئاسانی له‌گه‌ڵ جیهان په‌یوه‌ندیان هه‌بێ و بهڕاستوخۆ ڤیدیۆ بڵاو بكه‌نه‌وه.
به‌م بۆنهوهیهش فه‌یسبوك چه‌ند ئامارێكی بڵاوكرده‌وه كه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن جێگای خۆی له‌دڵی به‌كارهێنه‌ران كردۆته‌وه و له‌جیهاندا جێ په‌نجه‌ی دیاره.
تا 2017 زیاتر له 3.5 ملیۆن په‌خشی ڕاسته‌وخۆ كراوه بۆ هه‌موو به‌كارهێنه‌ران ، به‌نزیكه‌یی هه‌موو به‌كارهێنه‌رێكی فه‌یسبوك جارێك په‌خشی ڕاسته‌وخۆی كه‌سێكی بینیوه، نزیك به دوو ملیار كه‌س په‌خشی ڕاسته‌وخۆیان بینیوه.
له‌سه‌ره‌تا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی په‌خشی ڕاسته‌وخۆیان ده‌كرد ڕؤژانه زۆر كه‌م بوون، به‌ڵام پاش ساڵی 2016 ئه‌و ژماره‌یه دووقات بوو و بوو به‌شتێكی ئاسایی و ڕۆژانه خه‌ڵك به‌كاریان ده‌هێنا.
پاشان فه‌یسبوك وای كرد بتوانی هاوڕێیهكیشت له‌گه‌ڵت به‌شداربێت لهپهخشهكه كه ئه‌مه‌ش دوو هێنده زیاتر به‌رده‌وام ده‌بێت له‌په‌خشی تاكه كه‌سی.
سه‌باره‌ت به كاردانه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌ران به‌هه‌سته‌كانی تایبه‌ت به‌فه‌یسبوك ( به‌دڵبوون و هێمای دڵ و پێكه‌نین هتد ) ئه‌وا 150 ملیار جار به‌كارهاتووه!
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق