هاوبه‌شی نێوان مایكڕۆسۆفت و گوگڵ و فه‌یسبوك و تویته‌ر بۆ ئاسانكاری گواستنه‌وه‌ی زانیاری - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/07/24

هاوبه‌شی نێوان مایكڕۆسۆفت و گوگڵ و فه‌یسبوك و تویته‌ر بۆ ئاسانكاری گواستنه‌وه‌ی زانیاری


كرداری گواستنه‌وه‌ی زانیاری و فایله‌كان له‌نێوان خزمه‌تگوزاریه‌كان و نه‌رمه‌واڵه‌كانی كۆمپانیا دیاری كراوه‌كان بۆ یه‌كێكی تر هه‌ندێ كات بێزاركه‌ره‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاتێكی زۆری ده‌وێت، بێگومان كۆمپانیا گه‌وره‌كانی ته‌كنه‌لۆژیا باش درك به‌مه‌ ده‌كه‌ن. مایكڕۆسۆفت و فه‌یسبوك و گوگڵ و تویته‌ر ده‌ستیان كردووه‌ به‌ هاوبه‌شیه‌ك بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و ئاسته‌نگانه‌.

ئه‌م چوار كۆمپانیایه‌ ڕازی بوون له‌سه‌ر پێشخستنی پڕۆژه‌یه‌ك بۆ گواستنه‌وه‌ی زانیاری له‌نێوان خزمه‌تگوزاری و نه‌رمه‌واڵه‌ جیاوازه‌كان، بۆ نموونه‌ بتوانی زانیاریه‌كانی هه‌ژماری فه‌یسبوكت بۆ هه‌ژماری تویته‌ر بگوازیته‌وه‌ بێ بوونی هیچ ئاڵۆزییه‌ك، ئه‌مه‌ش بۆ ئاسانكاری و كات به‌فیڕۆنه‌دانه‌ له‌كاتی خۆ تۆماركردن له‌خزمه‌تگوزاریه‌كی نوێ.

ئه‌م خزمه‌تگوزارییانه‌ به‌شێوه‌ی جیاواز به‌رنامه‌ ڕێژییان بۆ كراوه‌ بۆیه‌ گواستنه‌وه‌ی زانیاری كارێكی زه‌حمه‌ته‌، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ ئه‌م كاره‌ زۆر ئاسانتر ده‌بێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here