مۆبایله‌كانی سامسونگ به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی وێنه‌كانت بۆ هاوڕێكانت ده‌نێرێت! - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/07/03

مۆبایله‌كانی سامسونگ به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی وێنه‌كانت بۆ هاوڕێكانت ده‌نێرێت!


هه‌ندێك له‌مۆبایله‌كانی كۆمپانیای سامسونگی كۆری وێنه‌ی ناو لیستی كامێرای مۆبایل بۆ كه‌سانی ناو لیستی ناوه‌كان ده‌نێرێت به‌شێوه‌یه‌كی  هه‌ڕه‌مه‌كی و به‌بێ ڕێپێدانی خاوه‌ن مۆبایله‌كه‌. ئه‌مه‌ش بۆ یه‌كه‌مجار له‌ ماڵپه‌ڕی Gizmodo ئاماژه‌ی پێكرا، هه‌روه‌ها به‌كارهێنه‌ران ناڕه‌زایی و گله‌یی خۆیان ده‌ربڕی له‌ماڵپه‌ڕی Reddit و ماڵپه‌ڕی كۆمپانیا. كه‌ ئه‌مه‌ش له‌ڕێی به‌رنامه‌ی نامه‌ی تایبه‌ت به‌سامسونگه‌وه‌ ده‌بێت ، به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ پیشان نادات كه‌ وێنه‌كانی بۆ ناردووه‌ ته‌نها له‌ڕێی ئه‌و كه‌سانه‌ نه‌بێت كه‌ فایله‌كانیان بۆ ده‌چێت، ئاگادارت ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ وێنه‌ی هه‌ره‌مه‌كی تۆیان بۆ هاتووه‌.

به‌پێی ووته‌كانی قسه‌كه‌ری سامسونگ بێت ئه‌وان ئاگاداری ئه‌و كێشه‌یه‌ن و خه‌ریكی چاره‌سه‌ركردنین له‌ڕێگه‌ تیمێكی هونه‌ری. ئه‌و كێشه‌یه‌ش پشكی شێر به‌ر هه‌ردوو مۆبایلی گه‌لاكسی ئێس 9 و ئێس 9+ كه‌وتووه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كرێ ئه‌م كێشه‌یه‌ له‌وه‌وه‌ سه‌ری هه‌ڵداوه‌، دوای ئه‌و نوێبوونه‌وه‌ی كه‌ كۆمپانیای T-Mobile بۆ به‌رنامه‌ی نامه‌ RCS ئه‌ویش وای له‌و به‌رنامه‌یه‌ كردووه‌ وه‌كو به‌رنامه‌كانی گفتوگۆی لێكردووه‌ كه‌ ده‌توانرێ وێنه‌و فایل پێ بنێردرێت. به‌ڵام سامسونگ ده‌ڵێ ئه‌مه‌ هۆكاری كێشه‌كه‌ نیه‌.
بۆ كاتی ئێستا ده‌بێ ڕێپێدانی به‌رنامه‌ی نامه‌ ناردن بۆ ستۆدیۆ ڕابگریت تا نه‌توانێ فایله‌كانی ناو ستۆدیۆت بۆ هیچ كه‌سێك بنێرێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here