دوێنێ مایكڕۆسۆفت به‌فه‌رمی ئامێری Surface Goی ڕاگه‌یاند، كه به‌هه‌نگاوی یه‌كه‌م داده‌نرێت بۆ ڕكابه‌ریكردنی بازاڕی تابلێت به‌گشتی و ئامێره‌كانی ئایپاد به‌تایبه‌ت.
ئامێره‌كه به یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری Intel Pentiumی نه‌وه‌ی حه‌وته‌م كارده‌كات و قه‌باره‌ی ڕونماكه‌ی 10 ئینجه به‌ڕوونی 1800×1200 پێكسڵ و به‌وه جیاده‌كرێته‌وه كه زۆر سوكه و ته‌نكیه‌كه‌ی 8.3mm ده‌بێت .
بیرگه‌ی كاتی4GB له‌گه‌ڵ بیرگه‌ی ناوه‌كی 64GB ، هه‌ڵبژارده‌ی دووه‌م بیرگه‌ی كاتی 8GB بۆ وه‌شانی بیرگه‌ی ناوه‌كی 128GB . به‌ڵام سه‌باره‌ت به پاتری ئه‌وا تا 9 كاتژمێر به‌رگه‌ی كاركردن ده‌گرێت و شوێنی ده‌رچه‌ی ده‌نگ و ده‌رچه‌ی ی‌و ئێس بی تایپ سی و ده‌رچه‌ی بارگاویكردنه‌وه‌ی هه‌یه.
ئه‌م ئامێره به‌چه‌ندین پاشگر ده‌وڵه‌مه‌ند كراوه، له‌وانه ته‌خته كلیل كه ده‌توانی بۆ باری كۆمپیوته‌ری بیگۆڕێت (لاپ‌تۆپ) . سه‌باره‌ت به به‌رده‌ست بوون ئه‌وا 399 دۆلاربۆ وه‌شانی 64GB هه‌روه‌ها 549 دۆلار بۆ هوهشانی 128GB.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق