له‌كاتێكدا شاومی له وڵاتی هیند به‌ره‌و پێشچوونی باشی به‌خۆوه بینیوه، سامسونگیش ده‌ستی كردووه به‌هه‌ندێ گۆڕانكاری كه پێشتر نه‌یكردووه. له‌و شتانه‌ش كه ده‌یه‌وێ بیكات تایبه‌تمه‌ندی زۆر باش بۆ مۆبایله مامناوه‌نده‌كانی زیاد ده‌كات، ئه‌مجاره‌ش له‌مۆبایله تازه‌كه‌ی گه‌لاكسی A8 ستاڕ له‌هیند ئاشكرایكرد.
مۆبایلی A8 ستاڕ ڕونماكه‌ی 6.3 ئینجه له‌جۆری سوپه‌ر ئه‌مۆلیدی ته‌واوه به‌ڕوونی 2220×1080، كه ڕونماكه‌ی له 80%ی ڕووكاره‌كه‌ی داگیر ده‌كات به‌ڕێژه‌ی پیشاندانی 18:9، چوارچێوه‌یه‌كی كانزایی و ڕونمایه‌كی چه‌ماوه‌ی 2.5D له‌خۆ ده‌گرێت ، له‌گه‌ڵ بوونی یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری سناپدڕاگۆن 660ی مامناوه‌ند كه زیره‌كی ده‌ستكرد بۆ كامێرا زیاد ده‌كات، وه 6 گێگابایت بۆ بیرگه‌ی كاتی و 64 گێگابایت بۆ بیرگه‌ی ناوه‌كی كه ده‌توانی تا 400 گێگابایت زیادی بكه‌یت.
سه‌باره‌ت به كامێراش دوو كامێرای له‌پشته‌وه هه‌یه به‌شێوه‌ی ستوونی كه له ئایفۆن ئێكس نزیكه به‌ڕوونی 16/24 مێگاپێكسڵ به‌ده‌رچه‌ی f/1.7 بۆ هه‌ر یه‌كێكیان له‌گه‌ڵ په‌نجه‌مۆرێك له‌پشته‌وه، وه كامێرای پێشه‌وه‌شی به‌ڕوونی 24 مێگاپێكسڵه به‌ده‌رچه‌ی f/2.0، پاتریه‌كه‌شی 3,700 مللی.ئه‌مپێر\كاتژمێره له‌گه‌ڵ بارگاویكردنه‌وه‌ی خێرا به USB Type-C به‌توانای 15 وات ، وه‌گه‌ڕخه‌ری ئه‌ندرۆید 8.0 و ڕووكاری سامسونگ 9.0ی له‌سه‌ر جێگیر كراوه، له‌گه‌ڵ بوونی یارمه‌تیده‌ری ده‌نگی بیكسبای ، ته‌كه‌نه‌لۆژیای NFC، ناسینه‌وه‌ی ڕووخسار.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق