كۆمپانیای مۆتۆڕۆلا په‌رده‌ی له‌سه‌ر مۆبایلی Moto Z3 له بۆنه‌یه‌كی تایبه‌تدا لادا كه‌له شیكاگۆی ئه‌مریكا ڕێكیخستبوو كه‌باره‌گای سه‌ره‌كی هه‌ر له‌وێیه. چه‌ند مانگێك پێش ئیستاش مۆبایلی Moto Z3 Play ڕاگه‌یاندبوو، شایه‌نی باسه مۆبایلی Moto Z3 هه‌موو ئه‌و پاشكۆیانه (MotoMods)ی بۆ ده‌بێت كه ئێستا هه‌یه. به‌ڵام ئه‌مه كۆتا مۆبایل ده‌بێت له زنجیره‌ی Moto Z Series كه پشتگیری ئه‌و پاشكۆیانه بكات، ساڵی داهاتووش به‌ته‌واوی ئه‌و پاشكۆیانه ناهێڵێ كه ده‌توانی جیاییان بكه‌یته‌وه.
ئه‌م مۆبایله دژه دڵۆپی ئاوه و دوگمه‌ی پێكردنی ده‌كه‌وێته لای ته‌نیشتی چه‌پی و شوێنی په‌نجه‌مۆریش ده‌كه‌وێته لای ڕاست. وه‌كو زۆربه‌ی مۆایله‌كانی تر وه‌شانی ئه‌ندرۆید 8.1 Oreoی له‌سه‌ر جێگیركراوه كه زۆر له‌وه‌شانه سه‌ره‌كیه ده‌چێت.
سه‌باره‌ت به‌كامێراكان، مۆبایلی Moto Z3 كامێرای پیشه‌وه‌ی 8 مێگاپیكسڵه له‌گه‌ڵ ده‌رچه‌ی 2.0 به‌وه جیاده‌كرێته‌وه كه گۆشه‌ی 84 پله‌یه، دوو كامێرای پشته‌وه‌ی هه‌یه به‌ڕوونی 12 مێگاپێكسڵ بۆ هه‌ر یه‌كێكیان، هی یه‌كه‌میان بۆ ڕه‌نگه به‌ده‌رچه‌ی 2.0، دوه‌میشیان یه‌ك ڕه‌نگیه. ڕوونماكه‌شی له‌جۆری Super AMOLEDه به‌قه‌باره‌ی 6 ئینج و به‌ڕوونی +FullHD.
له‌لایه‌كی تر،به‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌ش پاڵپشت كراوه یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری هه‌شت ناوكی له‌جۆری Snapdragon 835، بیرگه‌ی كاتی 4GB، بیرگه‌ی كاتی به‌قه‌باره‌ی 64GB كه ده‌توانی زیادی بكه‌یت له‌ڕێی بیرگه‌ی ده‌ره‌كی MicroSD، پاتریه‌كه‌شی 3000mAhه‌و پشتگیری له‌بارگاویكردنه‌وه‌ی خێرا ده‌كات.
به‌گشتی،مۆبایلی Moto Z3 به‌رده‌ست ده‌بێت ته‌نها به‌ڕه‌نگی ڕه‌ش، له‌سه‌ره‌تا به‌رده‌ست ده‌بێت بۆ كۆمپانیای ئه‌مریكی Verizon له‌ڕۆژی 16ی ئه‌م مانگه به‌نرخی 480 دۆلار. هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌رچوونی تۆڕی 5G، ئه‌وا پاشكۆی MotoModی نوێ ڕێگه ده‌دات به مۆبایلی Moto Z3 بۆ پشتگیریكردنی تۆڕه‌كانی 5Gی نوی چونكه مۆدێمی نوێی كوالكۆمی Qualcomm X50 له‌خۆ گرتووه، له‌گه‌ڵ پاشكۆی پاتریه‌كی زیاده به‌قه‌باره‌ی 2000mAh بۆ به‌كارخستنی ئه‌و خێراییه زۆره. سه‌باره‌ت به‌نرخی پاشكۆیه‌كه‌ش له‌كاتێكی تری ئه‌مساڵ ئاشكرا ده‌كرێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق