به‌پێی توێژینەوەیەک كه كرا له‌نێوان 29ی مانگی 6 تا 11ی مانگی 7 بۆ 4594 كه‌س ئه‌وا 26٪ هه‌ستاون به‌سڕینه‌وه‌ی نه‌رمه‌واڵه‌ی فه‌یسبوك له‌سه‌ر مۆبایله‌كانیان، ته‌نها 9٪ بڕیاریان داوه زانیاریه‌كانی خۆیان داببه‌زێنن كه فه‌یسبوك لای خۆی هه‌ڵیگرتبوو هه‌روه‌ها 54٪یان ده‌ستكاری لایه‌نی ئاسایشی هه‌ژماره‌كانی خۆیان كردووه له‌سه‌ر فه‌یسبوك وه‌هه‌روه‌ها 42٪یان بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته پشویان وه‌رگرتووه.
ئه‌م توێژینەوەیە ده‌ریده‌خات كه ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌نێوان 18 و 29 ساڵیدایه زیاترین چینن كه هه‌ستاون به سڕینه‌وه‌ی نه‌رمه‌واڵه‌ی فه‌یسبوك به‌راوورد به‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان ده‌گاته 65 یان زیاتر، له‌كاتێكدا كۆتا كۆمه‌ڵه له‌هه‌ر سێ كه‌س یه‌كێكیان هه‌ستاوه به‌گۆڕینی تایبه‌تمه‌ندی ئاسایشی كه ئه‌مه‌ش ده‌كاته 64٪ له به‌كارهێنه‌رانی كۆمه‌ڵه بچوكه‌كه له‌ته‌مه‌ن، به‌ڵام له‌لایه‌نی پشوو وه‌رگرتن هه‌ردوو كۆمه‌ڵه لێه‌وه نزیكن، 40 ٪ بۆ گه‌نجه‌كان و 47 ٪ بۆ گه‌وره‌كان.
ئه‌م ئه‌نجامانه‌ش هۆكاره‌كه‌ی ئه‌و خراپیانه بوو كه له‌سه‌ر فه‌یسبوك ئاشكرابوون، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی كامبریج ، له‌پێشتر نزیكه‌ی 87 ملیۆن به‌شداربووی فه‌یسبوك زانیاری تایبه‌تیان به‌كارهێنرا بێ وه‌رگرتنی ڕایان له‌لایه‌ن لێكۆڵه‌ری ڕووسی ئه‌مریكی Aleksandr Kogan كه ئه‌ویش فرۆشتیه‌وه به كۆمپانیای ڕاوێژكاری سیاسی كامبریج ئانالیتێكا و ئه‌ویش له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ترامپ به‌كاریهێنا.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق