سێ مۆبایله‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌پڵ iPhone Xs و iPhone Xs Max و iPhone XR بناسه‌ - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/09/13

سێ مۆبایله‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌پڵ iPhone Xs و iPhone Xs Max و iPhone XR بناسه‌


ملیۆنه‌ها خه‌ڵك له‌جیهان چاوه‌ڕێی كۆنفڕانسی ئه‌پڵیان ده‌كرد، هه‌ندێكیان به‌دڵیانه‌ و ته‌نها ئایفۆن به‌باش ده‌زانن و هه‌ندێكیشیان به‌دڵیان نیه‌ چونكه‌  پێین وایه‌ تایبه‌تمه‌ندی نوێ ناهێنێت و هه‌مووی پێشتر له‌مۆبایله‌كانی ئه‌ندرۆید به‌رده‌ست بووه‌، له‌نێوان ئه‌م و ئه‌ودا با بزانین چی زیاد كردووه‌ بۆ به‌رهه‌مه‌كانی به‌تایبه‌ت مۆبایل.
دوێنێ ئه‌پڵ نوێترین ئه‌و شتانه‌ی دایهێناون ئاشكرای كرد، ئه‌ویش خۆی ده‌بینێته‌وه‌ له‌مۆبایله‌كانی ئایفۆن، كاتژمێره‌كانی ئه‌پڵ، كه‌ ده‌ڵێت زۆرترین فرۆشیان هه‌یه‌ له‌هه‌موو جیهان له‌بازاڕه‌كانی مۆبایل و كتژمێری زیره‌ك. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی دووپات كرده‌وه‌ كه‌ وه‌گه‌ڕخه‌ری iOS ئێستا له‌سه‌ر نزیكه‌ی 2 ملیار ئامێر هه‌یه‌ له‌جیهان.
له‌م بابه‌ته‌ ته‌نها باسی مۆبایله‌كان ده‌كه‌ین، له‌بابه‌تی داهاتوو باسی كاتژمێر و شته‌كانی تر ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌ درێژ و بێزاركه‌ر نه‌بێت.


یه‌كه‌م: مۆبایلی iPhone Xs – iPhone Xs Max


ئایفۆن Xs بوو كه‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی به‌م شێوه‌یه‌ بوون:
ڕونما: له‌جۆری OLEDی ڕوونی به‌رزی 2436×1125 به‌قه‌باره‌ی 5.8 ئینج له‌گه‌ڵ بوونی 2.7 ملێون پێكسڵ وهه‌سته‌وه‌ری 120 گێگاهێرتز له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندی وێنه‌ و ڤیدیۆی Dolby Vision هه‌روه‌ها ڤیدیۆی قوڵی HDR وتایبه‌تمه‌ندی 3D Touch وه‌ ڕه‌نگی زیاتر له‌پێشتر، كه‌ به‌رگێكی كانزایی له‌ ستیلی پارێزراو به‌چینێكی شووشه‌یی ده‌وره‌دراوه‌.
یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر: شته‌ زیادكراوه‌كه‌ی تری مۆبایله‌كه‌ یه‌كه‌یه‌كی چاره‌سه‌رێكی زۆر پێشكه‌وتووه‌ به‌ناوی A12 Bionic كه‌ به‌ ته‌كنه‌لۆژیای 7 نانۆمه‌تر دروستكراوه‌ كه‌ ده‌توانێت ده‌ست بگرێت به‌سه‌ر ڕونما و بیرگه‌ و بڵندكردنی چالاكی مۆبایل به‌گوێره‌ی حاڵه‌ته‌كه‌ كه‌ خێراتره‌ به‌ڕێژه‌ی 50% به‌راوورد به‌نه‌وه‌ی پێشووتر، كه‌ پێكهاتووه‌ یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری ناوه‌ندی شه‌ش ناوكی، كه‌ دووانیان بۆ كاره‌ قورسه‌كان ده‌بێت به‌ته‌نها كارده‌كه‌ن كه‌ به‌ڕێژه‌ی 15% خێراتره‌، چوار ناوكه‌كه‌ی تریش بۆ كاری ئاسانتره‌ كه‌ پاتری كه‌متر خه‌رج ده‌كات به‌ڕێژه‌ی 40% ، هه‌ر ناوكێكیش ده‌توانێت به‌ته‌نها كاربكات، هه‌روه‌ها ده‌توانن هه‌مووشیان پێه‌وه‌ كاربكه‌ن له‌هه‌مان كاتدا. یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری گرافیكی چوار ناوكی، وه‌ بزوێنه‌ری گرژی Neural Engine، ئه‌مه‌ش یارمه‌تی ده‌دات كه‌ 5 ملیار كردار له‌ یه‌ك چركه‌دا ئه‌نجام بدات.
بیرگه‌: بیرگه‌ی كاتی 4 گێگابایت، وه‌بیرگه‌ی ناوه‌كی 64 گێگابایت ، 256 گێگابایت ، وه‌ 512 گێگابایت.


كامێرا: هی پێشه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندی FaceID له‌خۆ ده‌گرێت هه‌روه‌كو پێشتر ، ڕوونیه‌كه‌شی 1080یه‌ به‌توانای تۆماركردنی 60 چوارچێوه‌ له‌ چركه‌یه‌ك، وه‌توانای گرتنی وێنه‌ی پان (Portrait)ی هه‌یه‌. هه‌رچی كامێرای پشته‌وه‌یه‌ ئه‌وا دووانه‌یه‌ به‌توانای 12 مێگاپێكسڵ و ده‌رچه‌ی داخراوی f/1.8 وf/2.4 بۆ هه‌ر یه‌كێكیان كه‌توانایان له‌كامیرای ئایفۆنی پێشوو زۆر زیاتره‌، هه‌روه‌ها ده‌توانێت ڤیدیۆ به‌ تایبه‌تمه‌ندی جوڵه‌ی هێواش (SlowMotion) تۆماربكات به‌ڕوونی 1080 پێكسڵ و 240 چوارچێوه‌، له‌گه‌ڵ ڤیدیۆی 4K به‌تونای 60 چوارچێوه‌.
ڕه‌نگ: زێڕی و سیڤه‌ر و خۆڵه‌مێشی.
به‌رگری: جگه‌ له‌وه‌ی وه‌كو پێشتر دژه‌ ئاو و شێیه‌ به‌توانای IP68 ، ئه‌مجاره‌ ئه‌پڵ ده‌ڵێت خوارده‌نه‌وه‌ی گه‌رمیش كاری لێ ناكات، به‌رگری هه‌یه‌ دژی جۆره‌ها شله‌.
پاتری: قه‌باره‌كه‌ی دیار نیه‌ به‌ڵام 30 خوله‌ك زیاتر خۆی ده‌گرێت وه‌ك له‌ ئایفۆن ئێكس.
نرخ: له‌ 1,000 دۆلار ده‌ست پێده‌كات.
به‌رواری ده‌رچوون: 21ی ئه‌م مانگه‌.

ئایفۆن Xs Max  
ئه‌مه‌شیان هه‌مان تایبه‌تمه‌ندی ئایفۆنی یه‌كه‌می له‌ لاشه‌ و كامێراو یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری هه‌یه‌ به‌ڵام به‌قه‌باره‌ی گه‌وره‌تر، كه‌قه‌باره‌كه‌ی 6.5 ئینج ده‌بێت و ڕوونی زیاتره‌ له‌به‌ر گه‌وره‌یه‌كه‌ی كه‌ 2688×1242 پێكسڵه‌.
ڕه‌نگ: زێڕی و سیڤه‌ر و خۆڵه‌مێشی.
به‌رگری: جگه‌ له‌وه‌ی وه‌كو پێشتر دژه‌ ئاو و شێیه‌ به‌توانای IP68 ، ئه‌مجاره‌ ئه‌پڵ ده‌ڵێت خوارده‌نه‌وه‌ی گه‌رمیش كاری لێ ناكات، به‌رگری هه‌یه‌ دژی جۆره‌ها شله‌.
 پاتری: قه‌باره‌كه‌ی دیار نیه‌ به‌ڵام 1.5 كاتژمێر زیاتر خۆی ده‌گرێت به‌راوورد به‌ ئایفۆن ئێكسی پار ساڵ.
نرخ: له‌ 1,200 دۆلاره‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات.
به‌روه‌اری ده‌رچوون: له‌ 14ی ئه‌م مانگه‌ ده‌توانی پێشوه‌خته‌ داوای بكه‌ی، وه‌ له‌ڕۆژی  21 ده‌رچوونی فه‌رمیه‌تی.

دووه‌م: ئایفۆن iPhone Xr

ئه‌مه‌یان به‌ تایبه‌تمه‌ندی كه‌متر دێت له‌ دوو مۆبایله‌كه‌ی پێشتر، به‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی خواره‌وه‌: 
ڕونما: ڕونمایه‌كی ئاسایی له‌جۆری LCD هه‌یه‌ ، به‌ووته‌ی ئه‌پڵ له‌ نه‌وه‌ی پێشتری ئه‌م جره‌ ڕوونی باشتره‌، قه‌باره‌كه‌شی 6.1 ئینجه‌ به‌ڕوونی 1792×828 پێكسڵ له‌گه‌ڵ لاشه‌یه‌كی ئه‌له‌منیۆمی و چینێكی شووشه‌ی له‌پشته‌وه‌.
یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر: هه‌مان یه‌كه‌ی A12 Bionic له‌سه‌ر جێگیركراوه‌ كه‌له‌ دوو مۆبایله‌كه‌ی پێشوودا هه‌یه‌
بیرگه‌: كاتی 3 گێگابایت ، بیرگه‌ی ناوه‌كی  64 گێگابایت یان 128 گێگابایت یان 256 گێگابایت.
كامێرا: یه‌ك كامیرای له‌پشته‌وه‌ هه‌یه‌ به‌ڕوونی 12 مێگاپێكسڵ ، هی پێشه‌وه‌ش هه‌مان كامێرای دوو مۆبایله‌كه‌ی تره‌ تایبه‌تمه‌ندی FaceID هه‌یه‌.
ڕه‌نگ: سپی و ڕه‌ش و زه‌رد و شین و په‌مه‌یی.
نرخ: له‌ 749 دۆلار ده‌ست پێده‌كات.
كات ده‌رچوون: له‌ 19ی مانگی 10 پێشوه‌خته‌ ده‌توانی داوای بكه‌یت، له‌ 26ی 10 به‌رده‌ست ده‌بێت.

سه‌باره‌ت به‌ تایبه‌تمه‌ندی دوو سیم ، دوو وه‌شانی هه‌یه‌ وه‌شانی یه‌كه‌م سیمكارتێكی ئاسایی و یه‌كێكی ئه‌لیكتڕۆنی  هه‌یه‌ كه‌ بۆ هه‌ندێك وڵاته‌ له‌وانه‌ ئه‌مریكا.  جۆری دووه‌م بۆ وڵاتی چینه‌ كه‌ دوو سیمكارتی ئاسایی له‌سه‌ر جێگیر ده‌كرێت. 

تێبینی: (سیمكارتی ئه‌لیكترۆنی پێشتر ئه‌پڵ خۆی له‌سه‌ر مۆابلیه‌كه‌ی جێگیریكردووه‌ - ته‌نها كۆمپانیای په‌یوه‌ندی وڵاته‌كه‌ چالاكی ده‌كات - له‌كوردستان ئه‌و جۆره‌ كارناكات)

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here