یه‌كێتی ئه‌وڕوپا سزای فه‌یسبوك ده‌دات له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی به‌مدواییه‌ - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/10/01

یه‌كێتی ئه‌وڕوپا سزای فه‌یسبوك ده‌دات له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی به‌مدواییه‌


له‌و كاته‌وه‌ی ئه‌وه‌ ڕاگه‌یه‌نرا كه‌ 50 ملیۆن هه‌ژماری فه‌یسبوك هێرشی كراوه‌ته‌ سه‌ر، ڕه‌خنه‌یه‌كی زۆر ئاڕاسته‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌كه‌می جیهان كراوه‌ كه‌ فه‌یسبوكه‌. شكاتی زۆری لێكراوه‌ له‌ دادگاكان كه‌ ده‌بێت ڕوونكردنه‌وه‌ بدات سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته‌ و مافی به‌كارهێنه‌ر پێشێڵ كراوه‌ و پێویستی به‌ گرتنه‌ به‌ری ڕێ وشوێنی باشتر هه‌یه‌، به‌و پێیه‌ی فه‌یسبوك پاراستنی باشی بۆ به‌كارهێنه‌ران فه‌راهه‌م نه‌كردووه‌. كاره‌كه‌ به‌وه‌نده‌ نه‌وه‌ستاوه‌ له‌م یه‌ك و دوو ڕۆژه‌ قسه‌ی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ یه‌كێتی ئه‌وڕوپا خه‌ریكه‌ سزای فه‌یسبوك ده‌دات به‌بڕی 1.63$ مليار دۆلار كه‌ پێیان وایه‌ فه‌یسبوك له‌ ڕێككه‌وتنی پاراستنی خۆی لایداوه‌.

به‌شێوه‌یه‌ك لێژنه‌ی پاراستنی زانیاریه‌كانی ئێرله‌ندا داوای له‌فه‌یسبوك كردووه‌ كه‌ ڕوونكردنه‌وه‌ بدات له‌سه‌ر سروشت و كاریگه‌ری ئه‌و هێرشه‌ی كه‌ كراوه‌ته‌ سه‌ر هه‌ژماری به‌كارهێنه‌ران، وه‌ دیاریكردنی به‌كارهێنه‌رانی یه‌كێتی ئه‌وڕوپا كه‌ زیانیان به‌ركه‌تووه‌. ئه‌و لێژنه‌یه‌ به‌رپرسه‌ له‌به‌كارهێنه‌رانی هه‌موو یه‌كێتی ئه‌وڕوپا له‌ نامه‌یه‌كی ئه‌لیكتڕۆنی كه‌ بۆ به‌رپرسانی فه‌یسبوكی ناردووه‌ نیگه‌رانی خۆی پیشانداوه‌ سه‌باره‌ت به‌و هێرشه‌.
یاسای یه‌كێتی ئه‌وڕوپا زۆر ڕێكوپێكه‌ سه‌باره‌ت به‌ تایبه‌تمه‌ندی به‌كارهێنه‌ر له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، ئه‌وانه‌ی كه‌ به‌كارهێنه‌ریان زۆره‌ ده‌بێت باش بزانن ئه‌ركیان قورسه‌، هه‌ر پیشێڵیه‌ك ڕووبدات به‌توندی سزا ده‌درێن كه‌ ده‌گاته‌ 23 ملیۆن دۆلار یان ڕێژه‌ی  4%ی داهاتی كۆمپانیا له‌ساڵی پێشوو، ئه‌مه‌ش بۆ فه‌یسبوك زۆر زیاتر ده‌كات كه‌ ده‌گاته‌ 1.63$ مليار.

بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ش له‌و بابه‌ته‌ هێشتا ڕوون نیه‌، ده‌بێت لێكۆڵینه‌وه‌ی وورد بكرێت و به‌یاسای تایبه‌تمه‌ندی كه‌سیدا بچنه‌وه‌ و له‌گه‌ڵ یاساكانی فه‌یسبوك به‌راوورد بكرێن.
به‌ڵام به‌گشتی ده‌بێت زانیاریه‌كانی به‌كارهێنه‌ر پارێزراوبێت كه‌س ده‌ستی پێنه‌گات، كاتێكیش هێرش ده‌كرێته‌ سه‌ری ئه‌و زانیارییانه‌ ده‌بردرێن به‌و جۆره‌ش زانیاری كه‌سی ئاشكرا ده‌بێت، به‌وشێوه‌یه‌ش بێت باری فه‌یسبوك زۆر خراپه‌ و به‌خیلی پێ نابردرێت. ڕۆژانی داهاتووش پڕ ده‌بێت له‌بڕیاری له‌و شێوه‌یه‌ دژ به‌و كۆمپانیایه‌.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here