سودەکانی مۆبایلی نوشتاوە چیە؟ - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/11/16

سودەکانی مۆبایلی نوشتاوە چیە؟


لەپاش چەندین ساڵ لە پێشخستنی بەردەوامی مۆبایل، پێدەچێت نزیک بین لە بازدانێکی تەکنەلۆژی گەورە لەو ڕونمایانەی توانای نوشتانەوەیان هەیە، لەپاش ئەوەی تۆمارکردنی زۆرمان بینین لەداهێنانەکان، ئەوەبوو کۆمپانیایەکی چینی یەکەم ئامێری نوشتاوەی ڕاگەیاند، لە پاش ئەویش سامسۆنگ نمونەیەکی مۆبایلی ڕونما نوشتاوەی نماییش کرد، لەو بابەتەش هەوڵ دەدەین گرنگترین سودەکانی بخەینە ڕوو.

1) دوو هێندە ڕووبەری ڕونما

ئامانجی ئێستای کۆمپانیاکان نەهێشتنی چوارچێوەی مۆبایل و دوگمەکانی بۆ ئەوەی قەبارەی ڕونماکە گەورەتر بکەن، گرنگترین خاڵ لێرەدا ئەوەیە کە بتوانی ڕونمایەکی قەبارە 7.3 ئینج دروست بکەیت بێ بونی کاریگەری لەسەر قەبارەی گشتی ئامێرەکە، ئەمەش واتا مۆبایلێکی بچوک و ڕونمایەکی گەورە.

2) توانای ئەنجامدانی کاری زیاتر


مۆبایلەکە ڕێگەت دەدات بە بەکارهێنانی ڕونمای دەرەکی وەکو مۆبایلێکی ئاسایی، هەروەها دەتوانن ڕونمای ناوەوەش بەکاربهێنیت وەکو تابلێتێک، دەشتوانیت هەردوو ڕونما بەکاربهێنیت پێکەوە و چوار نەرمەواڵەی جیاواز بکەیتەوە لەسەر مۆبایل لەیەک کاتدا.

3) كامێرای باشتر


سامسۆنگ زۆر شتی ئاشکرا نەکردووە لەبارەی کامێرای مۆبایلەکەی، بەڵام هەندێک لە دەنگۆیەکان دەڵێن کە هەردوو ڕونماکە یەک کامێرایان دابێت، ئەمەش واتا کامێرای باشتر و بەهێزتر دەبینین بەهۆی ئەوەی تەنها لە یەک لای مۆبایل کامێرا هەیە بۆیە هەموو توانایان لەو کامێرایە دەخەنەگەڕ.

4) ئەگەری کەمتر لە شکانی ڕونما


مەرج نیە ڕونما نوشتاوەکان 100% دووربن لە شکان، بەڵام بەسروشتی خۆی زۆر نەرم دەبێت، ئەمەش واتا ئەگەری شکانی زۆر کەم دەبێت بە راوورد بە وڕونما ئاساییەکان.

5) هەڵبژاردەی زیاتر بۆ بەکارهێنەران


لەگەڵ پێشکەوتنی زۆری مۆبایلەکان، بەڵام جیاوازی نێوان نەوەیەک بۆ نەوەیەکی تری پێشکەوتوی مۆبایل تەنها لە ڕونما و بیرگەی کاتی و کامێرایە، بەڵام لەگەڵ ئەو جۆرە مۆبایلانە شتی زۆر نوێ و باشتر دێنە ئاراوە.


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here