گومانی تێدا نیە کە مۆبایلە زیرەکەکان بەمدواییە زۆر پێشکەتوو بوونە، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا مۆبایلە ئاساییەکان جێگای خۆیان هەیە لەبازاڕ.
کۆمپانیای HMD مۆبایلی Nokia 106ی بۆ بەکارهێنەران ئاشکرا کرد، کە دیزاینێکی سادەی هەیە، بەم تایبەتمەندیانەی خوارەوە:
ڕونما بەقەبارەی 1.8 ئینج بەڕوونی 160 بە 128 پێکسڵ، تایبەتمەندی ڕەنگ TFT
یەکەی چارەسەر MediaTek 6261D لەگەڵ بیرگەی کاتی 4 مێگابایت دووریەکانی مۆبایلەکە 111.15 بە 49.5 بە 14.4ملم لەگەڵ کێشی 70.2 گرام
راديۆ FM
یاری تایبەت
لایت
Micro USB بۆ بایگاویکردنەوە، دەرچەی بیستۆکە 3.5 ملم
پاتری 800 mAh تا ٢١ ڕۆژ خۆی دەگرێت، یان 15.7 کاتژمێر بۆ قسەکردن
بەنیازیشە لە بازاڕەکانی ڕووسیا لە کۆتایی ئەم مانگە بڵاوببێتەوە بە نرخی ٢٣ دۆلار.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق