باشترین دژەڤایرۆسەکان Antivirus بۆ ساڵی 2018 - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/12/29

باشترین دژەڤایرۆسەکان Antivirus بۆ ساڵی 2018


هەموومان سودمان لەو پێشکەوتنە تەکنەلۆژیە گەورەیە وەرگرتووە ؛م ئەم ساڵە پێیدا تێپەڕیوین، هەموو شتێک پێشکەوتنی بەخۆیەوە بینی لەوانەش ئامێرەکان جا گواستراوەبێت یان نوسینگەیی، نەرمەواڵەکان یان وەگەرخەڕ.. هەروەها ڤایرۆسەکانیش، بەشێوەیەکی ئاسایی ڤایرۆسەکان هەرەشەیەکی گەورەن نابێت فەرامۆشیان بکەین، لەوانەیە زۆربەمان ڕۆژانە ئیتەرنێت و ئامێرە زیرەکەکان بەکاربهێنین بەڵام بێئاگا لەوەی ئەگەر ڤایرۆس توشی ئامێرەکەت بێت زۆر پەشیمان دەبیتەوە و هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکە دەدەیت و ناستوانی بەئاسانی لەکۆڵی ببیتەوە، کارەکە وەک توشبوونە بە نەخۆشی، بۆیە خۆپاراستن باشضترە لە چارەسەرکردن، بە پشتبەستن بەو باوەڕەش لەم بابەتە باشترین دژەڤایرۆسەکانتان پێدەناسێنین بۆ ئەمساڵ.


نەرمەواڵەی Bitdefender Plus 2019

لەدونیایەکی پڕ لە نەرمەواڵەی دژەڤایرۆسی بێبەرامبەری، لەوانەیە زۆرێکمان حەز بەوە نەکەین پارە لەکڕینی 
دژەڤایرۆسێک خەرج بکەین، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا Bitdefender Antivirus Plus 2019 بێگومان یەکێکە لەدیارترین دژەڤایرۆسەکان لەهەموو کاتێک نەک تەنها لەساڵی 2018 ، لەوەشانە بەپارەکەی پارێزگاریەکی تەاوت پێدەبەخشێت لە دژەڤایرۆسەکان و هەروەها لەکاتی گەڕان بەنێو ئینتەرنێتدا Internet Security لەگەڵ ئەندەها ئامراز وەکوPassword Manager و VPNی ناوەخۆ، بێگومان وەشانی 2019 کە ئێستا بەردەستە زۆرتر و زۆترت پێسکەش دەکات کە ناتوانین هەمووی باسبکەین، دەتوانیت بیکڕیت لێرەوە .

نەرمەواڵەی Bitdefender Free Edition

وەشانە بێبەرامبەرەکەی Bitdefender هەموو پارێزگاریە سەرەکیەکانت دەداتێ بێ ئەوەی پارە بدەیت، کە دیزاینێکی پاکی هەیە، لەسەر کۆمپیوتەر بارگرانی نیە و توانای زۆریشی هەیە لە پشکنینی ئامێرەکەت لە ڤایرۆسەکان، هەروەها Bitdefender بنکەیەکی زانیاری فراوانی هەیە کە وادەکات بەشیوەیەکی بەرچاو سەرکەوتووبێت لێرەدا، بێگومان تۆ لەهەموو تایبەتمەندیەکان سودمەند نابیت، بەڵام بەراستی دەتوانی پشت بەم وەشانە بێبەرامبەر ببەستیت، 
تاقیبکەوە لێرەوە.

نەرمەواڵەی Norton AntiVirus Basic

ئەوە ڕونە کە کۆمپانیای Norton یەکێکە لە بەهێزترین کۆمپانیاکان لەبواری پاراستن وە ئێمەش باسی نەرمەواڵەی Norton AntiVirus Basic دەکەین کە ئەویش Malware Hunterی زۆر بەرزە و دەتوانێت ئامێرەکەت بەتەواوی بپارێزێت بێ دەسکاری کردنی تۆ، ئەوەی Norton AntiVirus Basic وا لێ دەکات کە شوێنێکی هەبێت لەو لیستە ئەوەیە کە ئەو پارەیەی دەیدەیت لەپێناو بەکارهێنانی دەیهێنێت، هەروەها بەڕێوەبەرایەتی وشە تێپەڕەکانی هەیە و لەگەڵ چەندین تایبەتمەندی تر تەنها بەرامبەر 20 دۆلار بۆ ساڵێک، کە ئەوەش نرخێکی زۆر باشە، دەتوانی بەدەستی بهێنیت لێرە.


نەرمەواڵەی Avast Free Antivirus

وەشانی کۆتایی لە نەرمەواڵەی Avast Free Antivirusی بێ بەرامبەر باری یاری خودکاری زیاد کردوە، کە موژدەیەکی دڵخۆشکەرە بە یاریزانان، کە وا دەکات بەکارهێنانی بەشەکانی کۆمپیوتەر لە لایەن نەرمەواڵەکانی تر کەمببێتەوە و داخستنی Pop-ups تاوەکو یاریکردنێکی باشتر ئەنجام بدەیت، 
هەروەها بەڕێوەبەرایەتی وشە تێپەڕەکانی هەیە و لەگەڵ چەندین تایبەتمەندی تر. ئەوەش دوپات دەکاتەوە کە خێرایی نەرمەواڵەکە هیچ جیاوازی نیە لەگەڵ وەشانی بە پارەکەی، دەتوانی بەدەستی بهێنیت لێرەوە.

نەرمەواڵەی Kaspersky Free

نەرمەواڵەیەکی تری بێ بەرامبەر کە دەتوانی پشتی پێ ببەستیت ئەویش Kasperskyیە ، بەتایبەت ئەو کۆمپانیایە ناسراوە بە ناوەکەی کە دەستێکی بالای هەبوە لە ئاشکرا کردنی کەلێنی ئاسایشی زۆر ماڵپەڕ و پاراستین لەسەر ئینتەرنێت، ئەم وەشانە تەنها شتە بنچینەییەکانی هەیە، بەڵام بێ بەشیش نیە کۆمەڵێک تایبەتمەندی وەکو پاراستنی تایبەتمەندی و زانیاریەکان و کڕین و فرۆستن لە ئینتەرنێت. هەروەها بنکەیەکی زانیاری زۆر گەورەی هەیە کا وادەکات پارێزراو بیت لە بەشیکی زۆری ڤایرۆس و فایلە خراپەکان، دەتوانی بەدەستی بهێنیت لێرەوە.


نەرمەواڵەی ESET NOD32 Antivirus

بەڵی، نەرمەواڵە NOD32 کە زۆر کات ئەو شوێنەی کۆمپیوتەرەکەیان بۆ فۆڕمات دەکردی بۆیان دادەنایت، بەیە زۆرێکمان یادگاریمان لەگەڵیدا هەیە ئەویش ESET NOD32 Antivirus کە وەشانی بە پارەیە بەڵام هەندێک بێ هیوات دەکات چونکە Firewall یان Password Managerی نیە، ئەمەش ئەوە ناگەیەنێت کە 
NOD32  دژە ڤایرۆسێکی لاواز بێت،نەخێر، بەڵکو جەخت لەسەر شتە سەرەکیەکان دەکات وەکو ڕوبەڕوبونەوەی ڤایرۆسەکان بەشێوەی ڕاستەوخۆ Real Time و هەروەها تایبەتمەندی Power Shell ، دەتوانی بیکڕیت لێرەوە.

نەرمەواڵەی Kaspersky Anti-Virus 2018

کۆتایی ئەم بابەتە بە نەرمەواڵەی بەپارەی Kaspersky دەهێنین کەپێستر وەشانی بی بەرامبەرمان باس کرد، ئەم وەشانەش زیاتر وردبۆتەوە لەهەموو لایەنەکان بەتایبەت Internet Security و پارێزەر لەکاتی بەکارهێنانی ئینتەرنێت، هەروەها ڕووبەڕوو بوونەوەی Malware کە زۆر باش لەو لایەنەوە کاردەکات، هەروەها بۆ کەسانی تازە لەبواری کۆمپیتەر گونجاوە، دەتوانی 
Kaspersky 2018 بەدەستی بهێنیت بەرامبەر 30 دۆلار لێرەوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here