کۆمپانیای Oppo و Vivo و OnePlus سەر بە یەک کۆمپانیای گەورەی وڵاتی چینن - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2025/07/29

کۆمپانیای Oppo و Vivo و OnePlus سەر بە یەک کۆمپانیای گەورەی وڵاتی چینن

کۆمپانیای Oppo و Vivo و OnePlus سەر بە یەک کۆمپانیای گەورەی وڵاتی چینن... ئەویش کۆمپانیای BBK Electronicە کە لەساڵی ١٩٩٨ دامەزراوە وەک گروپێک، زۆریک لە ئامێرە ئەلیکتڕۆنیەکان بەرهەم دێنێت. تایبەتمەندیەکی نایابی هەیە لەبواری دەنگ و ڤیدیۆ. لەوڵاتی ڕوسیا لەسەرەتای ٢٠٠٠ەوە بوونی هەیە و مارکەیەکی زۆر ناودارە لەو وڵاتەدا. ئەو کۆمپانیایە بەوە دەناسرێت و هەروەک چۆن خۆشی بانگەشەی بۆ دەکات، کە بەرهەمەکانی کوالیتیان زۆر باشە و لەنرخیشدا هەرزانن. جگە لەئامێرە ئەلیکتڕۆنیەکانی ناوماڵ.
لەبواری مۆبایلیش جێ پەنجەی دیارە، بەیەک کۆمپانیاش نەوەستاوە بەڵکو چەندین کۆمپانیای بەناوبانگی مۆبایل لەخۆ دەگرێ: OPPO - VIVO ئەم دوانەش چەندین بڕاندی تر لەخۆ دەگرن و بەردەوامیش لەفراوان بوونن. ئۆپۆ: ئەویش وەنپڵەس و ڕێلمی لەخۆ دەگرێت.
ڤیڤۆ: IQOO لەخۆ دەگرێت. ماوەیەکە هیچ بابەتێکم بڵاونەکردۆتەوە ، ئەو کۆمپانیایە لەمێژە لەهزرمە و ئەمرۆش شتێکم لەسەری بەرچاو کەوت حەزم کرد بەئێوەشی بناسێنم ، ئەوەی تێبینی دەکەم زۆر لەکۆمپانیایە چینیەکان کاتێک لەبوارێک کاردەکەن خۆیان ڕکابەر بۆ خۆیان دروست دەکەن لەژێر هەمان کۆمپانیا بەڵام بە کارگێڕیەکی تەواو جیاواز کە هەست ناکەیت لەهەمان گروپی کۆمپانیان.
بێگومان کەس نیە کۆمپانیای ئۆپۆ نەناسێت و کۆمپانیای ڤیڤۆش لەچین زۆر ناودارن بەڵام لای ئێمە خەڵکێکی کەم پێی ئاشنان. لەماڵپەڕی فەرمی خۆی هەموو بڕاندەکان نیشان نادات چونکە بەتەواوی بەجیا لەو کاردەکەن. ماڵپەڕی سەرەکی: https://bbk-electronics.com ماڵپەڕی لقی ڕووسیا: https://bbk.ru #AhmadBirdoz #BirdozTech

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here