زیاتر لە 9 ملیۆن بەکارهێنەری ئەندرۆید هەستاون بەدابەزاندنی نەرمەواڵەی بێسود - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2019/01/14

زیاتر لە 9 ملیۆن بەکارهێنەری ئەندرۆید هەستاون بەدابەزاندنی نەرمەواڵەی بێسود

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی نوێی Trend Micro ئەوا زیاتر لە 9 ملیۆن بەکارهێنەری ئەندرۆید هەستاون بە دابەزاندنی 85 نەرمەواڵە کە هیچ کارێکیان نیە جگە لەڕێکلام هێنان، ئەو نەرمەواڵانەش یاری یان تایبەتن بەکۆنتڕۆلکردنی تەلەڤزیۆنن.
ئەو نەرمەواڵانە ڕێکلام  بەڕووبەری هەموو ڕونماکە پیشان دەدات و ڕێکلامی نادیاریشی هەیە کە دەستکەوت بۆ گەشەپێدەرانی دەستەبەر دەکات، زۆربەی کاتیش کاتێک ڕێکلامەکە لادەبەیت یەکێکی تر دێت یان لەناو ڕێکلسامەکە ڕێکلام بۆ یەکێکی تر دەکات، بەمەش لابردنی بەتەواوی ڕێکلام کارێکی زەحمەت دەبێت و بەتەواوی بێزارت دەکات.
زۆربەی ئەو نەرمەواڵانە لەپاش دابەزاندنیان دیار نامێنن و ڕێکلامەکانیش بەردەوام دەبن لەدیار کەوتن. هەر 15 یان 30 خولەک جارێک ڕێکلام بەدیار دەکەوێت، بۆ نەهێشتنی ئەو ڕێکلامانەش دەبێت ناوی نەرمەواڵەکات بیرمابێت و بچیت لەناو بازاڕی نەرمەواڵەکان (گوگڵ پلەی) بینوسیت و بیسڕیتەوە، وەکو نمونەش نەرمەواڵەی Easy Remote TV Remote زیاتر لە 5 ملیۆن جار دابەزێنراوە.

ئایا هیچ نەرمەواڵەیەکی وات دابەزاندووە؟ ڕای خۆت دەرببڕە بە کۆمێنت ...

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here