مايكڕۆسۆفت ئامۆژگاری بەکارهێنەرانی دەکات کە وەگەڕخەری iOS یان ئەندرۆید بەکاربهێنن! - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2019/01/19

مايكڕۆسۆفت ئامۆژگاری بەکارهێنەرانی دەکات کە وەگەڕخەری iOS یان ئەندرۆید بەکاربهێنن!


لەڕاگەیاندنێکی  چاوەڕوان نەکراودا زەبەلاحی نەرمەواڵەڕێژی ، مایکڕۆسۆفت ئاگاداری بەکارهێنەرانی ویندۆزفۆنی کردەوە کە لەمەودوا مۆبایلەکانیان بگۆڕن بۆ ئایفۆن یان مۆبایلەکانی ئەندرۆید.
مایکڕۆسۆفت سەرکەوتنی بەدەست نەهێنا لە وەگەڕخەری مۆبایل تەنانەت لە دروست کردنی مۆبایلیش هەرەسی هێنا هەر بەو هۆیەوە، ئەمڕۆش مایکڕۆسۆفت بەفەرمی دان بە سەرنەکەوتنی خۆی دەنێت لە وەگەڕخەری ویندۆز لە مۆبایل.

بەکەرهێنەرانی مۆبایلی ویندۆز ئاگادارکراونەتەوە کەچیتر 
مایکڕۆسۆفت نوێبونەوەی لایەنی پاێزگاری نانێرێت لەپاش ناردنی نوێبونەوەی 10ی مانگی یەکی 2019.

هەروەک بەکارهێنانی یاریدەدەری دەنگی کۆرتاناش بەپاش کەوتووە و ناتوانێت ڕکابەری یاریدەدەری گوگڵ و Alexa بکات لە ئامێرە زیرەکەکان.

سەرەتای هەرەسی Windows 10 بۆ مۆبایل دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2017، کە ئاشکرا کرا نەرمەواڵەی پێویست نین بۆ ئەو وەگەڕخەرە بەهۆی گرنگی نەدانی نەرمەواڵە داڕێژەران بەدەرکردنی نەرمەواڵە بۆ وەگەڕخەری Windows 10 تایبەت بەمۆبایل.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here