کۆمپانیای Philips تەلەڤزیۆنێکی 4K بەوەگەڕیخەری Android TV تەنها بە 350$ ڕاگەیاند - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2019/01/20

کۆمپانیای Philips تەلەڤزیۆنێکی 4K بەوەگەڕیخەری Android TV تەنها بە 350$ ڕاگەیاند

کاتێک بیر لەتەلەڤزیۆنەکانی 4K دەکەیتەوە، ئەوا توشی دڵەڕاوکێ دەبیت لەبەر بەرزی نرخ، ئەمەش لەسەر هەندێک لە بڕاندەکان جێبەجێ دەبێت، بەڵام چی ئەگەر پارەیەکی کەمت لەدەست بوو و ویستت تەلەڤیۆنێکی ڕونی 4K بکڕیت، ڕەنگە دڵخۆش بیت کاتێک بزانیت کۆمپانیای Philips بەمدواییە تەلەڤزۆنێکی زیرەکی بەنرخێکی گونجاو دەرکرد.

ئەم تەلەڤزیۆنە زیرەکە بە دوو وەشان دێت، کە قەبارەکانی 43 و 50 و 55 و 65 و 75 هەیە، 
سەبارەت بەقەبارە 43 ئینج ئەوا نرخی 350 دۆلار دەبێت، ئەمەش بەڕاستی نرخێکی زۆر نایاب و هەرزانە بۆ تەلەڤزیۆنێکی 43 ئینج و ڕوونی 4K، هەروەک وەگەڕخەری Android TV لەسەر جێگیرکراوە و یاریدەدەری Google Assistantی لەخۆگرتووە.

ئەم تەلەڤزیۆنە مایکڕۆفۆنی لەگەڵ دایە کە دەتوانیت تایبەتمەندی Google Assistant چالاک بکەیت، بەمشێوەیەش دەتوانی وەک ئامێری Google Home بەکاریبهێنیت.

بۆ ئێستا تەنها لەڕێگەی راستەوخۆ دەفرۆشرێت، لەکاتێکی تری ئەمساڵ بۆ وڵاتانی تر بەردەست دەکرێت.


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here