بیرگەی دەرەکی SD بەقەبارەی 1 تێرابایت ئێستە بەردەست بۆ کڕین - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2019/01/12

بیرگەی دەرەکی SD بەقەبارەی 1 تێرابایت ئێستە بەردەست بۆ کڕین

دوای ساڵانێک هەواڵ لەسەر بوونی بیرگەیەکی دەرەکی بەر قەبارەیە کەوا پیشان دەدرا ڕاستی بێت، لەکۆتاییدا ئەمجارە بیرگەی SD بەقەبارەی 1 تێڕابايت گەیشتە بازاڕەکان بەهۆی کۆمپانیای Lexar، بەمەش پێش کۆمپانیای SanDiskی پلەیەکی ئەو بوارە کەوت کە یەکەم کۆمپانیا بوو بیرگەی بەو قەبارەیە خستەڕوو بەڵام نەکەوتە بازاڕەوە.

کۆمپانیای Lexar زنجیرەی بیرگەکانی Professional 633xی دەرکرد بەهەردوو جۆری SDHC و SDXC UHS-I بە قەبارەی 16 گێگابایت تا 1 تێڕابايت.

کۆمپانیاکە دەڵێت کە بیرگەی SDXC UHS-I بەقەبارەی 1 تێڕابايت دەتوانێت بەخێرایی 95 مێگابايت لەچرکەیەک زانیاری بخوێنێتەوە و بەخێرایی 70 
مێگابايت لەچرکەیەک زانیاری تۆماربکات. نرخیەکەشی بە گرێنتیەوە 499$. بەڵام بیرگەی 512 گێگابايت بەنرخی 150$ دەبێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here