CES 2019: لێنۆڤۆ کۆمپیوتەری Yoga A940 ڕادەگەیەنێت کە هاوشێوەی Surface Studioیە - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2019/01/12

CES 2019: لێنۆڤۆ کۆمپیوتەری Yoga A940 ڕادەگەیەنێت کە هاوشێوەی Surface Studioیە

کۆمپانیای لێنۆڤۆ ئامێری Yoga A940ی هاوشێوەی وەشانی Surface Studioی مایکڕۆسۆفتی لەپێشانگای سێس ڕاگەیاند بەنرخێک کەمتر لەهی مایکڕۆسۆفت بە 1000$ دۆلار، ئەم ئامێرە ڕونمای 27 ئینجە و پشتگیری لە پێنوسی ئەلیکتڕۆنی دەکات، دەتوانی بەئارەزووی خۆت بیجوڵێنیت وباری ڕونماکە دیاری بکەیت.
ڕونی ڕونماکەی دوو هەڵبژاردەی هەیە ئەوانیش 4K یان QHD وەهەردوکیشیان پشتگیری تەکنەلۆژیای Dolby Vision HDR دەکەن، یەکەی چارەسەری ئینتێڵ Core i7 لەنەوەی هەشتەمە تە 32 گێگابایت بیرگەی کاتی ڕام لەسەری جێگیر دەکرێت لەگەڵ بیرگەی ناوەکی لەجۆری PCIe SSD دەتوانی تا 512 گێگابایت زانیاری لەخۆ بگرێت یان بیرگەی ناوەکی لەجۆری HDD تا 2 تێڕابايت، سەبارەت بە بیرگەی ڕونما کارتی شاشە ئەوە AMD Radeon RX 560ی لەسەر جێگیرکراوە.

چوار دەرچەی USB 4 و دوو USB 2 و یەک USB 3.1 لەخۆ دەگرێت لەگەڵ پەنجەمۆر و شوێنی بیرگەی دەرەکی 3 لە 1، بەنیازە لە مانگی سێ بەنرخی 2,350$ بیفرۆشێت کە وەشانی مایکڕۆسۆفت دەگاتە 3,499$.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here