دێڵ دوو ڕوونمای کۆمپیوتەر ئاشکرا دەکات - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/02/13

دێڵ دوو ڕوونمای کۆمپیوتەر ئاشکرا دەکات


ئەوانەی ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوویان لەبیرە دەزانن کە ڕوونماکانی ئەوکات زۆر قورس بوون لەکێش و زۆر ئەستووریش بوون و قەبارەی ڕوونماکەشیان بچووک بوو. بەڵام بەو ساڵانەی دوایی ڕوونماکان زۆر تەنک کرانەوەو کێشیان تەواو کەمکرایەوەو لەقەبارەشدا ژمارەکان بەرزکرانەوە.
ئەوە باسکەمان نیە، ئێستا با بێینە سەر Dell لەپێشانگای سێس لەئەمریکا هێشتا نمایشی تەواو نەبوە. دوو ڕوونمای نوێی ئاشکراکرد، ئەوانیش Dell S2719DM و Dell S2419HM. لەڕووی دیزاینەوە هەمان دیزاینیان هەیە، هەردوکیان دیزاینێکی سادەو جوانیان هەیە، ڕوونمای یەکەمیان 27 ئینجە لەکاتێک ئەوەی تریان 24 ئینجە.
هەردوو ڕوونما تەنکیەکەی 29mm لەئەستوورترین خاڵیدا، بەڵام تەنکترین شوێنی 5.5mm لەگەڵ ئەوەش ڕوونماکە InfinityEdge کەئەمەش واتا چوارچێوەی نیە لە پێشەوەی.
کوالیتی ڕوونماکە Full HD بەڕێژەی نوێبوونەوەی 60Hz، لەکاتێک ڕوونما گەورەکە بەکوالیتی Quad HD بەڕێژەی نوێبوونەوەی 60Hz .
هەردوو ڕوونماکە خێرایی وەڵامدانەوەیان دەگاتە 8ms لەکاتی ئاسایی ، بەڵام لەکاتی خێرا 5ms .
دوو دەرچەی HDMI 2.0 و دارچەیەکی دەنگی هەیە. نرخی ڕوونمای 27 ئینج بە 500$ دۆلارە، ڕوونمای 24 ئینج بە 300$.


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here