تۆیۆتا تێگەیشتنێکی نوێ لەئۆتۆمبێلی خودڕۆ دەخاتە ڕوو - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/02/13

تۆیۆتا تێگەیشتنێکی نوێ لەئۆتۆمبێلی خودڕۆ دەخاتە ڕوو



تۆیۆتا ئۆتۆمبێلی e-Palette بۆ بازاڕە ئەلیکتڕۆنیەکان خستەڕوو . بیرۆکەی e-Palette لەوەدایە کە ئۆتۆمبێلی خودڕۆ دەکرێ تایبەت بکرێ بۆ کۆمەڵێکی زۆر لەخزمەتگوزاری، لەوانە دەکرێ یەک کەس بەڕێوەی ببات وەک چێشتخانەیەکی گەڕۆک، یان یەکێکی تر بیکاتە هۆتێلێکی گواستراوە. هەروەها ئەو خزمەتگوزاریە دەکرێ وەکو تەکسی داواکراو بەگوێرەی حەزەکان بێت.
یان بۆ گەیاندنی کەلوپەلی داواکراو لەسایتە ئەلیکتڕۆنیەکان. یان وەکو نووسینگەیکی گەڕۆک. بێگومان چەندەها بواری تریش هەیە کەدەتوانرێ سوودی لێ ببینرێ.
دەشکرێ کۆمەڵە ئۆتۆمبێلێک پێکەوە ببەسترێ بۆ خزمەتکردن بەدرێژایی شارێک. ئۆتۆمبێەکەش کارەبایی و خودڕۆ دەبێت لەهەمان کاتدا. دەشتوانرێ تەنها لەڕۆژێکدا ئۆتۆمبێلەکە بگۆڕدرێ بۆ خزمەتگوزاریەکی تەواو جیاواز.
تۆیۆتا ڕێکیش کەوتووە لەگەڵ هەر یەک لە Uber و Amazon و DiDi و Pizza Hut بۆ ڕێکخستنی ئاڵوگۆڕێ ئەلیکتڕۆنی.



ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here