دێڵ کێسێکی تایبەت بەیاری لە سێس ئاشکراکرد - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/02/13

دێڵ کێسێکی تایبەت بەیاری لە سێس ئاشکراکرد



کۆمپانیای دێڵی ئەمریکی کۆمپیوتەری نوسینگەیی یاری Inspiron لەپێشانگای CES 2018 خستەڕوو ، کە پڕۆسێسەرەکەی نوێترینی ئەنتڵەو هەڵبژاردەی خێراکردنی بیرگەی بەتەکنەۆژیای Optane هەیە.
کۆمپیوتەرە نوێیەکە بەم تایبەتمەندیانە هەیە پڕۆسێسەری نەوەی هەشتەمی Core i3-8100 کە چوار ناوکیە بەخێرایی 3.6 گێگاهێرتز، وە Core i5-8400 بەشەش ناوکی بەخێرایی 4 گێاهێرتز ، وە پڕۆسێسەری Core i7-8700 شەش ناوکی بەخێرایی 4.6 گێگاهێرتز Turbo.
کۆمپیوتەرەکە لەجۆری Inspiron بە ژمارەی وەشانی 5680 ، بەبیرگەیەکی کاتی 8 یان 16 گێگاو دەتوانی زیادی بکەی بۆ 64 ئەگەر پێویستت پێیەتی.
هەڵبژاردەکانی کارتی ڕوونما لەجۆری ئینڤیدیا GeForce GTX 1070، GTX 1060 یان GTX 1050. سەبارەت بە بیرگەی ناوەکی دەتوانی هەڵیبژێڕی لەنێوان 1 تێڕابايت یان لەجۆری دوانەیی M.2 SSD بەقەبارەی 256 گێگا سەرەڕای هاردێکی بەقەبارەی 2 تێڕابايت؛ دەشتوانی بیرگەکە زیاد بکەی لەجۆری Optane بەقەبارەی 32 گێگا.
هەموو ئەمانەش پشتگیری کراوە بەیەکەیەکی ووزەی 40 وات، لەگەڵ چەندین دەرچەی هەوا لەلاشەکەی، دیزاینی ناوەوەشی بەجۆرێک کراوە کە ڕێگە بدات هەموو بەشەکانی هەوا گۆرکێ ببێ.
لەلایەنی دەنگەوە ئامرازی 7.1 Channel HD لەگەڵە، بەرنامەکانی لەگەڵیەتی بریتیە لە SmartByte، وە ڕێککەرەوەی تۆڕ کە پلە یەک دەداتە کۆمەڵەی ڤیدیۆ بۆ ئەوەی بەشێویەکی زۆر چاک کاربکەن.
کۆمپیوتەری یاری Inspiron لەئەمریکا بەردەست دەبێ لە 749 دۆلار بۆ هەرزانترینیان.


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here