کۆمپانیای وێسترن دیجیتاڵ لە CES2018 - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/02/13

کۆمپانیای وێسترن دیجیتاڵ لە CES2018



کۆمپانیای Western Digital جەند بەرهەمێکی ڕاگەیاند سەرەتا بچوکترین فلاش لەجیهان بەقەبارەی 256 گێگا و نەوەی نوێ لە هاردی My Passport Wireless SSD وزۆریتر .
فلاش مێمۆری SanDisk Ultra Fit USB 3.1 ئاشکراکرد کەبچوکترینە لەجیهان و نرخی 150 دۆلارە.
هەروەها بچوکترین هاردی لەجیهان ڕاگەیاند بە توانای 1TB کە پشتگیری USB-C دەکات ، بەڵام ڕێکەوتی بڵاوکردنەوەی ڕانەگەیاندووە.
بەرهەمێکی تری Western Digital لە کۆنگرەی CES2018 بریتیە لەهاردی My Passport Wireless SSD ، کەبەدیزاینی دژە بەرببونەوەو بەرکەوتنەکان جیادەکرێتەوە. هەروەها دەتوانی بگەیە وێنەو ڤیدیۆ و فایلەکانت بەشێوەی بێ تەل ، لەگەڵ پاتریەک دەتوانێ تا 10 کاتژمێر ئیش بکات، دەشتوانێ SD بخوێنێتەوە، توانای ئیشپێکردنی ڤیدیۆی 4K هەیە بێ تەل، پاتری لەگەڵ خۆی بۆ بارگاویکردنەوەی مۆبایل و پشتگیری فایلی RAW دەکات.
هاردی My Passport Wireless بەردەست دەبێ بەنرخی 249$ بۆ وەشانی 250 گێگا ، وە 799$ بۆ وەشانی 2 تێڕابایت.
هەروەها SanDisk Extreme Portable SSD یەکێکە لەبەرهەمە نایابەکان بەقەبارەی 2TB و خێرایی گواستنەوەی فایل دەگاتە 550 مێگابایت لەچرکەیەک، ئەو خێراییە زۆرەش بەسودە بۆ ئەوەی بەکارهێنەر بتوانێ بۆ ئەمبارکردن و مۆنتاژکردنی ڤیدیۆ و دەستکاری وێنە بکات بێ ڕاوەستان. هەروەها بەرگەی خۆڵ و تۆزو باران و کەوتنەکان دەگرێ بەتوانای IP55.
کۆمپانیای Western Digital نوێکردنەوەی بەرنامەی My Cloud Home ڕاگەیاند بۆ زیادکردنی Alexa و Chromecast بۆ هاوبەشی کردنی فایلەکان لەنێوان ئامێرەکانیی تایبەت بەخۆت.




ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here