داتاشۆیەک بەقەد مۆبایلێک - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/02/13

داتاشۆیەک بەقەد مۆبایلێک



سۆنی ئامێرێکی ڕووناکیدەری ئاشکراکرد بەناوی سۆنی MP-CD1، کە بەبچوکترین ئامێری نیشاندەری نایاب دادەنرێ. بچوکیەکەشی کاریگەری لەسەر باشی بەرهەمەکە نەبووە، ئەمساڵیش بەنرخی 399.99$ دۆلار لەئەمریکا دەفرۆشرێ، بۆ هەموو کارێکیش بەکەڵک دێت.
کێشی ئامێرەکە دەگاتە 280 گرام و دووریەکانی 83×16×150 ملم بەمەش دەتوانی لەناو گیرفان هەڵیبگری .
هەموو تایبەتمەندیەکیشی ئاشکرا نەکراوە بەڵام ئەوەی ئاشکرا کراوە دەتوانێ ڕوونمایەکی قەبارە 120 ئینج دروست بکات لەدووری 3.5 مەتر و بەپاتریەکی 5,000 ملی ئەمپێر کە دوو کاتژمێر کاردەکات، لەگەڵ بوونی دەرچەی HDMI، ئامێرەکە لەماوەی پێنج چرکە دادەگیرسێ.


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here