بۆچی حکومەتی ئەمریکا ڕێگری لەهواوی دەکات بەرهەمەکانی لەو وڵاتە بفرۆشێ؟ - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/02/13

بۆچی حکومەتی ئەمریکا ڕێگری لەهواوی دەکات بەرهەمەکانی لەو وڵاتە بفرۆشێ؟



چەند ساڵێک پێش ئێستا ئەم باسە سەری هەڵدا کاتێک دەزگای سی ئای ئای لەڕاپۆرتێک ڕایگەیاند کە حکومەتی چینی زانیاری بەکارهێنەران لەهەردوو کۆمپانیای Huawei و ZTE وەردەگرێ ، ئەمەش کاریگەری لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا دروست دەکات. بۆیە ئەو کات هەوڵی قەدەغەکردنی هەندێک ئامێری دراو باسەکە هەڵپەسراوی مایەوە.
ئێستاش کۆنگرێسی ئەمریکی دەیەوێ بەیەکجاری هەموو بەرهەمێکی ئەو دوو کۆمپانیایە قەدەغە بکات بۆ ناو خاکی ئەمریکا، لەشتە بەرچاوەکانیش مۆبایلی کۆمپانیای هواویە کەسەرکەوتنێکی گەورەی بەدەست هێناوە لەجیهان بەڵام لەئەمریکا تا ئێستا شوێنی خۆی نەکردۆتەوە ، بۆیە هەوڵی زۆریدا تا ڕێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکیەکان بکات بۆ ئەوەی موبایلەکانی لەڕێگای ئەوانە بە بەکارهێنەران بفرۆشێ. حکومەتی ئەمریکا توانی گرێبەستەکەی لەگەڵ ڤۆڕایزن هەڵبوەشێنێتەوە، ئێستاش لەهوڵی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی AT&T یە ئەگەر ئەمەش سەربگرێ ڕەنگە بەیەکجاری هواوی ماڵئاوایی لەئەمریکا بکات کە ئەمەش تووشی زیانێکی گەورەی دەکات. شایەنی باسە کۆمپانیایەکی زۆری ئەمریکی بەرهەمەکانی ئەو دوو کۆمپانیا چینیە بەکاردێنن ئەمەش کێشەی زۆر دروست دەکات و لەوانەیە کێشەکە لەئاستی ئەو دوو وڵاتە گەورەتر ببێت.



ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here