ئێستا له‌ناوه‌ڕاستی ساڵی 2018 بۆیه ئۆتۆمبێلی ساڵی 2017 هێشتا داخوازی زۆری له‌سه‌ره و ڕه‌مگه نرخه‌كه‌شی له‌چاو ئێستا باش بێت بۆیه به‌باشم زانی باسی پێنج ئۆتۆمبێلی 2017 تان بۆ بكه‌م كه به‌وه ناسراون كه‌مترین سوته‌مه‌نی سه‌رف ده‌كه‌ن.
به‌كارهێنانی سوته‌مه‌نی به‌شێوه‌ویه‌كی ئابووری یه‌كێكه له‌هۆكاره گرنگه‌كان كه پێویسته ڕه‌چاوی بكه‌یت له‌كاتی كڕینی ئۆتۆمبێل چونكه به به‌رده‌وامی و هه‌موو ڕۆژێك و كاتژمێرێك و خوله‌ك و چركه‌یه‌ك تۆ پێویستت به سوته‌مه‌نیه، بۆیه زۆربه‌ی كۆمپانیاكان له‌ئۆتۆمبێله ئاسییه‌كانیان هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه‌مترین سوته‌مه‌نی سه‌رف بكات بۆ ئه‌وه‌ی فرۆشی زیاتر بۆ ئۆتۆمبێله‌كانیان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.
له‌وانه‌ش:
تۆیۆتا پریوس:
نه‌وه‌ی نوێی ئه‌م ئۆتۆمبێله 4.5 لتر/100كم ی تۆماركرد، ئه‌مه‌ش به‌ره‌و پێشچوونی زۆری به‌خۆوه بینیوه له‌چاو نه‌وه‌ی پێشتری. هه‌روه‌ها ئه‌م ئۆتۆمبێله نوێیه خێرایی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی باشتره و لێخوڕینیشی ئاسوده‌تره.
هه‌موو كاتێكیش ئه‌م ئۆتۆمبێله له‌وه‌یا خۆی ده‌بینێته‌وه كه تێچووی كه‌مبێت و كوالیتی باش بێت. جگه له‌مه‌ش ده‌توانی به‌كاره‌با لێیبخوڕیت و بۆ ماوه‌ی 25 میل ته‌نها له كاتژمێرێك، بزوێنه‌ره‌كه‌شی زۆر بێده‌نگه.
هیوندای ئایۆنیك:
یه‌كه‌مین ئۆتۆمبێلی دووانه‌ی كاره‌باییه كه ئه‌و كۆمپانیایه ده‌ری ده‌كات بۆ ساڵی 2018، ئه‌و ئۆتۆمبێله ڕكابه‌ری ئۆتۆمبێلی پێشووه و ئه‌ویش ته‌نها 4.5 لترسه‌رف ده‌كات بۆ هه‌ر 100 كیلۆمه‌ترێك. به‌پاڵپشتی هێزی بزوێنه‌ره‌كه‌ی كه قه‌باره‌كه‌ی 1.6 لتره، چوار پیستۆنه و له‌گه‌ڵ بزوێنه‌ری كاره‌بایی به‌توانای 139 ئه‌سپ.
كیا نیڕۆ:
كۆمپانیا كۆریه‌كه نه‌وه‌ی یه‌كه‌می له‌م ئۆتۆمبێله پارساڵ خسته بازاڕه‌وه كه ئۆتۆمبێلێكه له‌نێوان كه‌مترین سوته‌مه‌نی و زۆرترین سه‌رنشین پێكه‌وه كۆیانی كردۆته‌وه.
ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ش بزوێنه‌ره‌كه‌ی دوانه‌یه و قه‌باره‌ی بزوێنه‌ری سوته‌مه‌نیه‌كه‌ی 1.6 لتره به چوار پیستن، كه به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ بزوێنه‌ره كاره‌باییه‌كه كارده‌كه‌ن كه تواناكه‌ی 139 ئه‌سپه، به‌وه‌ش بڕی 5.5 لتر ده‌سوتێنێ له‌هه‌ر 100 كیلۆمه‌ترێك.
شۆفرلێت مالیبۆ:
نه‌وه‌ی نۆیه‌می ئه‌م ئۆتۆمبێله دیزاینێكی زۆر گونجاوی بۆ كراوه، به‌رزترین ئاستی پارێزگاری بۆ فه‌راهه‌م كراوه.
ئه‌م ئۆتۆمبێله ڕكابه‌رێكی به‌هێزه له‌ناو ئۆتۆمبێله بچووكه‌كان كه بزوێنه‌ره‌كه‌ی ده‌بڵ توربۆیه له‌گه‌ڵ چوار پستن: به‌قه‌باره‌ی 1.5لتر له‌گه‌ڵ گوێزه‌ره‌وه‌ی جووڵه‌ی خودكار به شه‌ش خێرایی - كه‌توانی 8.11 لتر بۆ هه‌ر 100كم تۆماربكات، وه بزوێنه‌ری 2.0 لتر به‌هێزتر و ووردتره پاڵپشت به گوێزه‌ره‌وه‌ی جووڵه‌ی خودكار به هه‌شت خێرایی. توانی 5.74لتر بۆ هه‌ر 100كیلۆمه‌ترێك.
فۆڕد فیوژن:
ئه‌م ئۆتۆمبێله دیزاینی ده‌ره‌وه‌ی زۆر ناوازه‌یه و له‌گه‌ڵ ئاره‌زووی گه‌نجان ده‌گونجێت، به‌شی پێشه‌وه‌شی نوێكراوه‌ته‌وه كه لایت و ڕووناككه‌ره‌وه‌ی ته‌م و جامێكی ته‌واو تازه‌ی بۆ دانراوه.
هه‌روه‌ها به‌وه جیاده‌كرێته‌وه كه بزوێنه‌ره‌كه‌ی توبۆیه و چوار پستنه به قه‌باره‌ی 1.5 هو 2.0 لتر، به‌ڵام له‌وانی پێشووتر زیاتر سوته‌مه‌نی سه‌رف ده‌كات، 6 لتر بۆ هه‌ر 100 كیلۆمه‌ترێك.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق