مۆبایلێك تایبه‌ت به‌یاری - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/07/01

مۆبایلێك تایبه‌ت به‌یاری



هه‌فته‌یه‌ك پاش ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی شاومی بۆ مۆبایله‌ تایبه‌ته‌كه‌ی به‌یاری Black Shark ئه‌مجاره‌ كۆمپانیای ZTE مۆبایلی بڕانده‌ لاوه‌كیه‌كی Nubia Red Magicی تایبه‌ت به‌یاری ڤیدیۆیی ڕاگه‌یاند.

قه‌باره‌ی ڕونماكه‌ی 5.99 ئینجه‌ به‌ڕوونی Full HD+ له‌لێواره‌وه‌ بۆ لێوار له‌جۆری  2.5D NEG T2X-1 ، ڕێژه‌ی درێژی و پانی پیشاندان  18:9 ڕێژه‌ی بینین 1500:1 .

له‌ناوه‌وه‌ش مۆبایله‌كه‌ له‌یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری سناپدڕاگۆن 835 پێكهاتووه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش چاوه‌ڕاننه‌كراو بوو بۆ هه‌موو لایه‌ك چونكه‌ ئێستا سناپدراگۆن 845یش به‌رده‌سته‌ و زۆربه‌ی كۆمپانیاكان به‌و یه‌كه‌ی چاره‌یسه‌ره‌ ( پڕۆسێسه‌ر ) مۆبایلیان خستۆته‌ بازاڕیكانه‌وه‌.

په‌یكه‌ری مۆبایله‌كه‌ له‌ئه‌له‌منیۆم دروست كراوه‌ و به‌شێوه‌یه‌كی وا بنیات نراوه‌ تا له‌گه‌ڵ ماوه‌ی یاریكردنی رۆز بگونجێ. دروستكه‌رانی مۆبایلی Nubia Red Magic ده‌ڵێن مۆبایله‌كه‌ یه‌كه‌مینه‌ له‌ پێشكه‌ش كردنی سیسته‌مێكی نوێی هه‌واگۆڕكێ به‌ته‌واوی، كه‌ سیسته‌می ساردكردنه‌وه‌ی مۆبایله‌كه‌ی وا لێكردووه‌ بتوانێ له‌ده‌رچه‌ی مۆبایله‌كه‌ بچێته‌ ده‌ره‌وه‌ بێ دروستكردنی كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌شه‌كانی تری مۆبایله‌كه‌.

بۆ زیاتر جیاكردنه‌وه‌ش مۆبایله‌كه‌ به‌شریتێكی ناوازه‌ی LED RGB ده‌وره‌دراوه‌.




تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی:

یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ركردن:  سناپدڕاگۆن 835 له‌گه‌ڵ یه‌كه‌ی ڕونمای Adreno 540 GPU

بیرگه‌ی كاتی:  8 گێگا

بیرگه‌ی ناوه‌كی:  دوانه‌یی به‌قه‌باره‌ی 128 گێگا، له‌گه‌ڵ باری GameBoost كه‌ هه‌موو بیرگه‌كه‌ بۆ یاری كردن ته‌رخان ده‌كات و ئه‌دایه‌كی باشت پێ ده‌به‌خشێ.

كامێرای دواوه‌ی:  له‌جۆرهی سامسۆنگ 5K2X7SX به‌ڕوونی 24 مێگاپێكسڵ به‌قه‌باره‌ی0.9μm و به‌ده‌رچه‌ی f / 1.7 كه‌ ده‌توانی به‌ڕوونی 4k و 30 چوارچێوه‌ له‌چركه‌یه‌ك ڤیدیۆ تۆماربكه‌یت، به‌ڕوونی 720 پێكسڵ به‌خێرایی 120 چهوارچێوه‌ له‌چركه‌یه‌ك.

كامێرای پێشه‌وه‌ی:  8 مێگاپێكسڵه‌ له‌جۆری SK Hynix HI-846 به‌قه‌باره‌ی1.12μm پێكسڵ وه‌ده‌رچه‌ی f / 2.0.

سیسته‌می DTS Technology و Smart Amplifierی هه‌یه‌ بۆ چێژ وه‌رگرتنێكی نایابی ده‌نگ.

ته‌كنه‌لۆژیاكانی په‌یوه‌ندی 4G LTE و Bluetooth 5.0 و MIMO 2 × 2 و Wi-Fi 802.11 a / b / g / n / ac و GPS و GLONASS ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.

وه‌گه‌ڕخه‌ر:  ئه‌ندرۆید ئۆریۆ 8.1.
توانای پاتری 3800 مللی.ئه‌مپێر|كاتژمێر كه‌ ماوه‌ حه‌وت كاتژمێری له‌سه‌ریه‌ك ده‌توانی یاری بكه‌یت.

نرخی 399 دۆلار ده‌بێت به‌تایبه‌ت بۆ تۆڕی Indiegogo  هو به‌مزوانه‌ بۆ ووڵاتانی تری جیهان نرخ و كاتی خستنه‌ بازاڕ ڕاده‌گه‌یه‌نێ.












ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here