به‌خێربێن بۆ ماڵپه‌ڕی بیردۆز تێك - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/07/01

به‌خێربێن بۆ ماڵپه‌ڕی بیردۆز تێك


بۆ درێژه‌دان به‌ خزمه‌تكردن به‌بواری ته‌كنه‌لۆژیا بیرۆكه‌ی دانانی ماڵپه‌ڕێكی تایبه‌ت به‌خۆم لا گه‌ڵاڵه‌ بوو، بۆیه‌ ده‌ستم به‌كاركردن كرد له‌و ماڵپه‌ڕه‌ به‌هاوكاری برایه‌كی به‌ڕێز كه‌ بێ به‌رامبه‌ر به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك یارمه‌تی دام له‌دروستكردنی ماڵپه‌ره‌كه‌م و زانیاری ته‌واوی پێبه‌خشیم تا بتوانم به‌ته‌نها خۆم ماڵپه‌ڕه‌كه‌ ته‌واو بكه‌م و به‌ڕێوه‌ی ببه‌م.

بۆیه‌ دوای هه‌وڵ و ماندووبونێكی زۆر و  دوای شه‌ش مانگ كاركردنم له‌دروستكردنی ماڵپه‌ڕی بیردۆزتێك ( www.BirdozTech.Com )  
له‌ڕێكه‌وتی 1\7\2018 كاتژمێر 5:30ی ئێواره‌ له‌ په‌خشێكی ڕاسته‌وخۆی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ماڵپه‌ڕه‌كه‌م ڕاگه‌یاند.

ماڵپه‌ڕه‌كه‌ له‌چه‌ندین به‌شی جیاجیا پێكهاتووه‌ و به‌شێوه‌یه‌كی وا دامڕشتووه‌ كه‌ به‌ئاسانی بتوانرێ هه‌ر بوارێكت بوێ بیدۆزیته‌وه‌ بێ ماندووبوون و گه‌ڕانی زۆر. ماڵپه‌ڕه‌كه‌ له‌ 14 به‌شی سه‌ره‌كی پێكهاتووه‌ ئه‌و به‌شانه‌ش به‌شی تریان لێ ده‌بێته‌وه‌ بۆ زیاتر ئاسان كاری و خێرایی له‌به‌كارهێنانیان.

وه‌ من زۆربه‌ی بابه‌ته‌كانم پێشترله‌ژێر ناوی بیردۆز تێك (BirdozTech#) و ئه‌حمه‌د تێك (AhmadTech#) له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی وه‌ك فه‌یسبوك و ئینستگرام و تویته‌ر و تێمبله‌ر و گوگڵ پله‌س ، له‌گه‌ڵ خزمه‌تگوزاری تێلێگرام به‌شێوه‌ی نامه‌ی ڕاسته‌وخۆ بڵاوده‌كه‌مه‌وه‌ .

له‌ماڵپه‌ڕی یوتیوبیش ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مه‌ ده‌ست به‌كاربوومه‌ بۆیه‌ به‌شداربوو له‌ كه‌ناڵه‌كه‌م كه‌مه‌،  به‌ڵام ده‌ستم كردووه‌ به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆی تایبه‌ت به‌بواری ته‌كنه‌لۆژیاو چاوه‌ڕێی شتی زۆر نایاب بن ، وه‌ ئێستا ده‌توانن به‌شداری بكه‌ن له‌ كه‌ناڵه‌كه‌م و سوودی لی ببینن 

هه‌روه‌ها له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردی Tormix (تۆڕمیكس)یش له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆم بابه‌ت بڵاوده‌كه‌مه‌وه‌. 

پێویسته‌ ئه‌وه‌ به‌ڕوونی بڵێم ئامانجی من خزمه‌تكردنی میلله‌تی كورده‌ به‌هه‌موو چینه‌كانه‌وه‌ بێ جیاوازی ، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم سودێكی باش به‌ خه‌ڵك بگه‌یه‌نم و ئاگاداریان بكه‌مه‌وه‌ له‌تازه‌ترین داهێنان و گۆڕانكارییه‌كانی بواری ته‌كنه‌لۆژیا به‌گشتی، هه‌روه‌ها یارمه‌تی دانیان له‌هه‌ڵبژاردنی  ئامێر و كه‌لوپه‌لی گونجاو بۆ خۆیان،  و دووربین له‌ سه‌رلێشێواوی و ئه‌و ته‌مه‌ی كه‌ كۆمپانیاكان دروستیان كردووه‌ كه‌ هه‌ر یه‌كه‌و چه‌نده‌ها به‌رهه‌می هه‌یه‌ و به‌كارهێنه‌ر ناتوانێ به‌ئاسانی شتێكی باش بۆ خۆی به‌ده‌ست بێنێت.

جا له‌ڕیگه‌ی نووسین و ڤیدیۆ هه‌وڵ ده‌ده‌م به‌رچاو ڕوونییه‌كی وا ده‌سته‌به‌ر بكه‌م بۆتان كه‌ به‌ئاسانی بتوانن ئه‌وشته‌ی كه‌ مه‌به‌ستتانه‌ بیكڕن یان به‌كاری بهێنن. 

له‌كاتی ئێستادا به‌ته‌نیا خۆم له‌ماڵپه‌ڕ كارده‌كه‌م به‌ڵام بێگومان به‌ ته‌نها كار ناكرێ و هه‌ر كه‌سێكیش توانای بابه‌ت نووسینی هه‌یه‌ و حه‌زده‌كات ببێته‌ به‌شێك له‌و كاره‌ به‌ خۆشحاڵییه‌وه‌ پێشوازی لێ ده‌كه‌م، تا بتوانین به‌یه‌كه‌وه‌ زیاتر به‌ره‌و پێشی ببه‌ین و خزمه‌تی زیاتر به‌ به‌كارهێنه‌ری كورد بكه‌ین.

ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه‌ بڵێم هیچ كارێك بێ كه‌موكوڕی نیه‌، ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ش به‌ده‌ر نیه‌ له‌ كه‌موكوڕی، داوای لێبوردن ده‌كه‌م له‌هه‌ر ناته‌واویه‌ك چونكه‌ ناچار بووم تۆزێك كاتی ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ پێش بخه‌م چونكه‌ كاره‌كه‌ زۆری خایاند، بۆیه‌ وتم با ڕایبگه‌یه‌نم و چیتر پاشی نه‌خه‌م به‌پێی توانا هه‌وڵده‌ده‌م كه‌موكوڕیه‌كان نه‌هێڵم و شتی باشترو جوانتری بۆ زیاد بكه‌م.

وه‌كو تێبینیه‌كی بچووكیش بۆ جاری یه‌كه‌م سه‌یری به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ماڵپه‌ڕ بكه‌ به‌شێك هه‌یه‌ به‌ناوی (نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ) بیكه‌ره‌وه‌ و بیخوێنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ به‌ ئاسانی به‌كاربهێنیت.

بۆ هه‌ر ڕه‌خنه‌و سه‌رنجێك له‌به‌شی (په‌یوه‌ندی) سه‌ره‌وه‌ی ماڵپه‌ڕ یان له‌ڕێگای هه‌ژماری فه‌یسبوكی به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ر ده‌توانن سه‌رنجه‌كانتان بنێرن.

له‌كۆتاییدا سوپاسی یه‌كه‌ به‌یه‌كه‌تان ده‌كه‌م . وه‌ سوپاسێكی تایبه‌تیشم بۆ ئه‌و برایه‌ به‌ڕێزه‌م كه‌ زۆر یارمه‌تیده‌رم بوو له‌ دانان و ڕیكخستن و دیزاین كردنی ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌.
سوپاس بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌ لایكێك یان كۆمێنتێك یان ڕه‌خه‌یه‌ك یان پرسیارێك رۆژێك له‌ڕۆژان بوونه‌ته‌ هۆی هاندان و به‌ره‌وپێش چوونی كاره‌كانم.  
سوپاس بۆ ئه‌وانه‌ش كه‌ له‌ژیانم یارمه‌تیده‌ر و هاوكارم بوونه‌ و زانست و زانیارییان پێ به‌خشیوم، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر یه‌ك ووشه‌ بووبێت.
سوپاسی دایه‌ و بابه‌ ده‌كه‌م سوپاس خوشك و براكانم سوپاس هاوسه‌ری ژیانم كه‌ له‌ ڕابردوو هاوكارم بوون و تا ئه‌مڕۆش هه‌مووتان پاڵپشت و هانده‌ری منن.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here