كۆمپانیای Alienwareی تایبه‌ت به كۆمپیوته‌ری یاریه ڤیدیۆییه‌كان كه لقێكه له كۆمپانیای دێڵ شه‌ش لاپتۆپی نوێی ڕاگه‌یاند بۆ چینی یاریزانان كه وه‌گه‌ڕخه‌ری ویندۆز 10 به‌كاردێنن بۆ یاری، هه‌مووشیان یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری نه‌وه‌ی هه‌شته‌می Intel Core به‌كاردێنن.
كۆمپانیاكه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ده‌توانرێ هه‌ردوو لاپتۆپی Alienware 15 و Alienware 17 له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی هه‌شته‌م له یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری Intel Core i5 هو Intel Core i7 یان Intel Core i9 كه تازه‌ترین جۆره كۆمپانیای ئینتێڵ به‌رهه‌می هێناوه كه شه‌ش ناوكیه و كه به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێ له‌ره‌له‌ری به‌رزبكاته‌وه تا 5.0GHz بۆ یه‌كه‌م جاره له‌زنجیره‌ی لاپتۆپه‌كانی Alienware بگاته ئه‌و ئاسته.
جگه له‌مانه‌ش ئه‌و لاپتۆپانه نوێیانه به‌سیسته‌مێكی نوێی ساردكردنه‌وه پاڵپشت كراون به‌هۆی بوونی پانكه‌ی زۆر ته‌نك كه له 50% له‌وانی پێشووتر ته‌نكترن، شوێنی چاره‌سه‌ری گه‌رمیش له‌سه‌ر یه‌كه چاره‌سه‌ر دانراوه بۆ ئه‌وه‌ی زووتر پله‌ی گه‌رمیه‌كه‌ی بێته خواره‌وه.
هه‌رچۆنێك بێت هه‌ردوو لاپتۆپی Alienware 15 و Alienware 17 ئێستا به‌رده‌ستن بۆ كڕین به‌نرخی 2400 دۆلار تا 3700 دۆلار به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ره‌كه‌ی. وه‌شانی تریشیان ده‌بێت ئه‌م دوو لاپتۆپه كه نرخیان له‌نێوان 1450 بۆ 1600 دۆلار ده‌بێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق