له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه ئه‌وه به‌ڕوونی دیار بوو كه كۆمپانیای ئه‌یسوس به‌نیازه زۆر به‌هێزه‌وه بچێته نێو بازاڕی وڵاتی هینده‌وه، ئێستاش ئه‌وه جێبه‌جێ ده‌كات له‌كاتێكدا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی مۆبایلی Zenfone Max Pro M1ی ڕاگه‌یاند كه ته‌نها له‌بازاڕی ئه‌لیكتڕۆنی هیندی FlipKart ده‌فرۆشرێت.
تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی مۆبایله‌كه پێكهاتووه له ڕونمایه‌ك به قه‌باره‌ی 6 ئینج به‌ڕوونی FullHD+ ، یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر له‌جۆری Snapdragon 636 ، له‌گه‌ڵ بیرگه‌ی كاتی 3 و 4 و 6 گێگا. دوو كامێرای پشته‌وه و كامێرایه‌كی له‌پێشه‌وه هه‌یه.
هه‌ردوو جۆری بیرگه‌ی كاتی 3 و 4 گێگا ، دوو كامێرای پشته‌وه‌ی دوانه‌یان هه‌یه به‌ڕوونی 13 و 5 مێگاپێكسڵ له‌گه‌ڵ كامێرایه‌كی پێشه‌وه به‌ڕوونی 8 مێگاپێكسڵ. به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌جۆره ئاست به‌رزه‌كه كه‌بیرگه‌ی كاتیه‌كی 6 گێگایه كامێرای پشته‌وه‌ی بریتین له 16 و 5 مێگاپێكسڵ له‌گه‌ڵ 16 مێگاپێسڵیش بۆ كامێرای پێشه‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌م مۆایله توانای پاتریه‌كه‌ی 5000mAhه به‌شێوه‌یه‌كی خێرا بارگاوی ده‌بێته‌وه. به‌شێوه‌ی پێشوه‌خته وه‌شانی ئۆریۆی له‌سه‌ره له‌گه‌ڵ ڕووكاری ZenUI ، شوێنی په‌نجه‌مۆریشی ده‌كه‌وێته دواوه‌ی مۆبایله‌كه.
نرخیشی 135 یۆڕۆ بۆ وه‌شانی 3GB/32GB ، نرخی وه‌شانی 4GB/64GB نزیكه‌ی 160 یۆڕۆ ده‌بێت.
هیچیش دیار نیه كه ئاخۆ له‌وڵاتانی تر به‌رده‌ست ده‌بێت یان نا.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق