یه‌كه‌مین مۆبایلی مانگی ده‌ستكردی زیره‌ك - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/07/02

یه‌كه‌مین مۆبایلی مانگی ده‌ستكردی زیره‌ك


ئه‌گه‌ر به‌دوای مۆبایلێك ده‌گه‌ڕێی كه‌ به‌ مانگه‌ ده‌ستكرده‌كانه‌وه‌ كاربكات، ئه‌وه‌ بێگومان له‌باره‌ی Thrayaیه‌وه‌ت بیستوه‌. وه‌ ئێستا ئه‌و كۆمپانیایه‌ بۆ یه‌كه‌مجاره‌ مۆبایلێكی زیره‌كی دروست ده‌كات. كه‌ له‌شاری دوبه‌ی نماییشكرا به‌ناوی Thuraya X5-Touch وه‌ به‌ وه‌گه‌ڕخه‌ری ئه‌ندرۆید كارده‌كات.

ئه‌م مۆبایله‌ش بۆ كه‌سانی ئاسایی نیه‌ به‌ڵكو بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ زۆر ده‌گه‌ڕێن له‌شوێنه‌ دووره‌ ده‌سته‌كان وه‌ك نێردراوه‌ حكومیه‌كان و پڕۆژه‌كانی ووزه‌ و ڕێكخراوه‌ ناحكومیه‌كان و په‌یوه‌ندی كۆمپانیاكان.

به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ڕانه‌گه‌یه‌نراوه‌  به‌ڵام پێده‌چێت ڕونماكه‌ی 5.2 ئینج بێت به‌ڕوونی FullHD و دژه‌ ئاو IP67 و دوو سیمكارته‌ و وایفای و ئێن ئێف سی هه‌یه‌.
ته‌كنه‌لۆژیای بێوێنه‌ی حاڵه‌تی له‌ناكاوی SOSی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ جی پی ئێسی زۆر به‌توانا، به‌ڵام نرخ و كاتی كه‌وتنه‌ بازاڕی دیار نیه‌.


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here