فه‌یسبوك پێشتر كاری له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی دابین كردنی ئینته‌رنێت ده‌كرد له‌ڕێگای فڕۆكه‌ی بی فرۆكه‌وان له‌شوێنه دووره ده‌سته‌كان. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش، كۆمپانیا بریاری ڕاگرتنی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی دا‌و فڕۆكهكهانی به‌رهه‌م نه‌هێنا. ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند ئه‌و پڕۆژه‌یه پێویست نه‌بوو له‌و كاته چونكه كۆمپانیای پیشه‌نگ له‌و بواره باشتر ده‌توانن ئه‌مه بكه‌ن كه له‌ئاستێكی بڵندی فرۆكه بتوانن بفڕن.
بۆیه له‌ئه‌نجامدا بریارێكی جیاوازیدا به‌وه‌ی مانگێكی ده‌ستكرد بۆ ئینته‌رنێت هه‌ڵبدا. دوای ئاشكراكردنی هه‌ندێ نامه‌ی تایبه‌ت به‌لێژنه‌ی په‌یوه‌ندی فیدڕالی FCC، فه‌یسبوك ئه‌وه‌ی دووپات كرده‌وه بۆ ماڵپه‌ڕی Wired كه مانگێكی ده‌ستكرد پێشده‌خات به‌ناوی Athena و بریاره له‌كاتێكی ساڵی داهاتوو بۆ بۆشایی ئاسمان هه‌ڵیبدات.
پێشده‌چێت دیسانه‌وه بۆ ناوچه دووره ده‌سته‌كان بێت و بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراویش بێت، چونكه بۆ گه‌یاندنی ئینته‌رنێت بۆ ناوچه‌یه‌كی فراوان یان هه‌موو جیهان، پێویستیان به‌ژماره‌یه‌كی زۆری مانگی ده‌ستكرده له به‌رزیه‌كی نزیك. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ فهیسبوم وازی له بیرۆكه‌كه‌ی نه‌هێناوه ته‌نها شێوه‌ی گه‌یاندنه‌كه‌ی گۆڕیوه.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق