ئایا وه‌رزشی ئه‌لیكتڕۆنی به‌مانای وشه به وه‌رزش داده‌نرێت؟ ئه‌م باسه تا ئێستاش جێگای مشتومڕی زۆره و یه‌كلا نه‌بۆته‌وه، زۆر له كه‌سه ئاساییه‌كان ئه‌مه به وه‌رزش دانانێن، به‌ڵام زۆر لایه‌نی تر له‌وانه‌ش زانكۆكان بڕوایان وایه وه‌رزشی ئه‌لیكتڕۆنی مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌پێناوی بوارێكی خوێندنی پێ بدرێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش ئایا ده‌كرێت وه‌رزشی ئه‌لیكتڕۆنی ئه‌وه‌نده گه‌شه بكات بتوانێت بگاته ئه‌و ئاسته‌ی بچێته نێو یاریه‌كانی ئۆلۆمپی؟ هه‌ندێ شاره‌زای گۆڕه‌پان ده‌ڵێن ئه‌م شته مایه‌ی ڕوودانه، ته‌نها له‌ساڵی ڕابردوو لێژنه‌ی ئۆلۆمپیات دانی‌نا به‌وه‌ی چالاكیه‌كی وه‌رزشیه. پێده‌چێت ئێمه نزیك بین له‌وه‌ی یاری ئه‌لیكتڕۆنی له‌ڕیز یاری چالاكیه جه‌سته‌ییه‌كان ببینین، چونكه ڵیژنه‌كانی تایبه‌ت به ئۆلۆمپیاد له‌كۆبوونه‌وه‌دان بۆ ئه‌و كاره.
بێگومان شته‌كه‌ش به‌و دڵنیاییه نیه كه یاریزانانی یاری ئه‌لیكتڕۆتی زۆر دڵخۆش بن، چونكه بابه‌ته‌كه له‌ژێر گفتوگۆدایه و له‌وانه‌یه سه‌ربگرێ و له‌وانه‌شه سه‌رنه‌گرێ. ئه‌گه‌ر بڕیاردرا بێته ناو ئۆلۆمپیاد ده‌بێ له ئۆلۆمپیادی 2024 ی فه‌ڕه‌نسا بیبینین.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق