تابلێتێك به‌ ئه‌ندرۆید و ویندۆز كارده‌كات - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/07/28

تابلێتێك به‌ ئه‌ندرۆید و ویندۆز كارده‌كات

له‌سه‌رده‌می ئێستادا پێویستمان به‌ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ئامێر هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كانمانی پێ ڕابپه‌ڕێنین، به‌ڵام له‌به‌ر زۆری ئامێر و جۆری نه‌رمه‌واڵه‌كان و وه‌گه‌ڕخه‌ره‌كان زۆرجار توشی كێشه‌ ده‌بین چونكه‌ ناتوانین ئه‌و هه‌موو ئامێره‌ بكڕین یان هه‌ڵگرتن و گواستنه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ خۆمان كارێكی بێزاركه‌ر ده‌بێت.

بۆیه‌ پێم باش بوو ئه‌م تابلێته‌تان پێ بناسێنم كه‌ سێ ئامێرتان بۆ له‌یه‌ك ئامێر كۆ ده‌كاته‌وه‌، ئه‌ویش تابلێتی چووی های 10 پڕۆ ( CHUWI Hi10 Pro )یه‌. ئه‌م تابلێته‌ دوو وه‌گه‌ڕخه‌ری له‌سه‌ر جێگیر كراوه‌ ئه‌ویش ئه‌ندرۆید و ویندۆزه‌، واته‌ ئه‌م تابلێته‌ كاری سێ ئامێر ده‌كات ئه‌وانیش:

1. تابلێتێكی ئاسایی ئه‌ندرۆید
2. تابلێتێك به‌ وه‌گه‌ڕخه‌ری ویندۆز
3. لاپتۆپ
ئه‌م سێ تایبه‌تمه‌ندیه‌ وا له‌و ئامێره‌ ده‌كات جێگای سه‌رنج بێت، بێگومان هه‌موو كارێكی پێ ناكرێ واته‌ كاری دیزاین و مۆنتاژی پێ ئه‌نجام نادرێ. به‌ڵكو بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ باشه‌ كه‌ كاری نووسین و ئینته‌رنێت و هه‌ندێ یاری سووك ده‌كه‌ن.
نامه‌وێ درێژی بكه‌مه‌وه‌ ئه‌وه‌ی پێویسته‌ بزانی ئامێرێكی گونجاوه‌ و ڕونمایه‌كی باشی هه‌یه‌ و ده‌رچه‌ی یوئێس بی تایپ سی هه‌یه‌ كه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی زانیاری زۆر خێرایه‌ و بارگاویكردنه‌وه‌ش ئاسان ده‌كات، شوێنی Micro SD ی نیه‌ به‌ڵكو شوێنی بیرگه‌ی ده‌ره‌كیه‌كه‌ی له‌جۆری eMMC كه‌ ئه‌مه‌یان وه‌كو جۆری Micro SD خێرا نیه‌.
تابلێته‌كه‌ خۆی به‌ ته‌نها دێت به‌ڵام كیبۆرد و پێنوسیشی هه‌یه‌ ده‌توانی بۆی بكڕیت به‌جیا، سه‌باره‌ت به‌نرخ 180 دۆلار بۆ تابلێت ، كیبۆرده‌كه‌ش 40 دۆلار. به‌كۆی گشتی له‌گه‌ڵ پێنوسه‌كه‌ش له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی ئه‌مازۆن به‌نرخی 226 دۆلاره‌.

بۆ كڕین كرته‌ بكه‌

له‌خراپیه‌كانی ئه‌م تابلێته‌ ته‌نها كامێراكه‌یه‌تی كه‌ ڕوونی وێنه‌ی باش نیه‌.
بۆ پارچه‌كانی تر كه‌ به‌جیا ده‌توانی بیكڕیت ئه‌ویش كیبۆرده‌كه  كێشه‌كه‌ی زۆره‌ و ته‌چپاده‌كه‌شی كاركردنی ئاسوده‌ت ناكات.

تایبه‌تمه‌ندیه‌كانیش به‌مشێوه‌یه‌:

وه‌گه‌ڕخه‌ر: ئه‌ندرۆید 5.1  له‌گه‌ڵ  ویندۆز 10 هۆم
یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر:  Intel Z8300 Quad Core, 1.44GHz
بیرگه‌ی كاتی:  4 گێگابایت
بیرگه‌ی ناوه‌كی:  64 گێگا ، تا 128 ده‌توانی زیادی بكه‌ی له‌ڕێی TF Card
ڕونما:  10.1 ئینج (1920 به‌ 1200) ئای پی ئێس
ده‌رچه‌كان:  TF card Slot, USB Type-C, Micro USB, Micro HDMI, 3.5 Headphone Jack
كامێرا:  پیشه‌وه‌ هو پشته‌وه‌ی 2 مێگاپێكسڵه‌
دووریه‌كانی:  26.18 به‌ 16.73 به‌ 0.85 cm 
كێش:  562 گرام ( به‌بێ كیبۆرد)






ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here