ئاماده‌بن بۆ كاتژمێری زیره‌كی BMW - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/08/01

ئاماده‌بن بۆ كاتژمێری زیره‌كی BMW

كۆمپانیای ئۆتۆمبێلی ئه‌ڵمانی بی ئێم ده‌بڵیو ڕایگه‌یاند كه‌ ڕیككه‌وتنێكی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ری كاتژمێر فۆسڵ مۆركردووه‌ بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاتژمێرێكی زیره‌ك بۆ ساڵی 2019، ئه‌م هاوبه‌شیه‌ش تا 2023 درێژه‌ی هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتنه‌كه‌ش به‌رهه‌می هه‌بوو له‌وانه‌یه‌ دیسانه‌وه‌ درێژی بكه‌نه‌وه‌.
فۆسڵ هه‌ڵده‌ستێ به‌ دروستكردنی كاتژمێری زیره‌كی بی ئێم ده‌بڵیو بۆ ئه‌وه‌ی له‌ 4000 پێشانگای ئۆتۆمبێل بفرۆشرێ له‌گه‌ڵ تۆڕی فرۆشتنه‌كانی فۆسڵی جیهانی، كاتێكیش له‌ 2019 یه‌كه‌م كاتژمێر گه‌یشت پاشان له‌ساڵانی داهاتوو كاتژمێری دیكه‌شیان ده‌بێت. هیچ تایبه‌تمه‌ندیه‌كی كاتژمێره‌كه‌ دیاری نه‌كراوه‌ بۆیه‌ش نرخه‌كه‌شی دیار نیه‌.
هه‌موو كاتێك كاتژمێره‌كانی فۆسڵ سه‌ركه‌وتنی زۆریان به‌ده‌ست هێناوه‌ به‌شێوه‌یه‌ك پشكی كۆمپانیاكه‌ به‌ڕێژه‌ی 215% زیادی كردووه‌ له‌ 2018، ئه‌مه‌ش یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كانی بی ئێم ده‌بڵیو بووه‌ بۆ ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ فۆسڵ.




ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here