ماڵپه‌ڕی بیردۆز تێك دوای مانگێك له‌ڕاگه‌یاندنی - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/08/01

ماڵپه‌ڕی بیردۆز تێك دوای مانگێك له‌ڕاگه‌یاندنی


ئه‌مڕۆ بوو به‌ مانگێك كه‌ له‌ 1\7\2018 ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان به‌فه‌رمی ڕاگه‌یاند، چه‌ندین بابه‌تی به‌پێز بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ و مایه‌ی خۆشحاڵیه‌ كه‌ توانیومانه‌ به‌رده‌وام بین له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ئاسته‌نگ و ناخۆشیانه‌ی هاتونه‌ته‌ پێش.

ده‌مه‌وێ ئه‌و مژده‌یه‌ بده‌مه‌ خوێنه‌رانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ كه‌ ماڵپه‌ڕی بیردۆز تێك له‌ڕیزبه‌ندی جیهانی توانیویه‌تی هه‌نگاوی باش بنێت:
له‌كۆی 1.8 ملیار ماڵپه‌ڕ له‌هه‌موو جیهان 
كه‌  200 ملیۆن ماڵپه‌ڕ چالاكن ، واته‌ بابه‌تیان هه‌یه‌و خوێنه‌ریشیان هه‌یه‌

ڕیزبه‌ندی ماڵپه‌ڕی بیردۆز تێك له‌نێوان 200 ملیۆن ماڵپه‌ر 
له‌ڕیكه‌وتی 26\7  گه‌یشته‌ ڕیبه‌ندی 18 ملیۆن واته‌ له‌پێش 182 ملیۆن ماڵپه‌ڕی دایه‌وه‌!!!
ئه‌مه‌ش زۆر جێگای دڵخۆشیه‌ له‌و ماوه‌ كه‌مه‌ بتوانی له‌پێش ئه‌و هه‌موو ماڵپه‌ڕه‌ جیهانیه‌ بده‌یته‌وه‌.
وه‌ له‌ 28\7 وات دوای ته‌نها دوو ڕۆژ توانی بێته‌ ڕیزبه‌ندی 15 ملیۆن، واته‌ 3 ملیۆنی تر هاته‌ پێش.
دوا مانگێكیش گه‌یشته‌ ڕیزبه‌ندی 13 ملیۆن. هه‌روه‌ها سه‌ردانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان گه‌یشتۆته‌ 41000 جار.

له‌م به‌سته‌ره‌ی خواره‌وه‌ش ده‌توانی به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ سه‌یری زیادبوونی ژماره‌ی ماڵپه‌ڕه‌كان و چه‌ندین زانیاری تر بكه‌یت كه‌ ئێستا گه‌یشتۆته‌ نزیك ملیارێك و نۆسه‌د ملیۆن ماڵپه‌ڕ:

چیتر درێژی ناكه‌مه‌وه‌ هیوادارم بتوانین له‌داهاتوو زۆر باشتربین و به‌ بابه‌تی باشتر و به‌سوودتر خزمه‌تی ئێوه‌ی خۆشه‌ویست بكه‌ین، یارمه‌تی به‌كارهێنه‌ری زمانی كوردی بده‌ین له‌به‌ده‌ست هێنانی زۆرترین زانیاری به‌زمانی دایك.

سوپاس بۆ هه‌ر ڕه‌خنه‌ و پێشنیارێك كه‌ ده‌یكه‌ن

ئه‌مه‌ش چه‌ند وێنه‌یه‌كی ماڵپه‌ڕی ئه‌لێكسایه‌ تایبه‌ت به‌ ڕیزبه‌ندی ماڵپه‌ره‌ جیهانیه‌كان كه‌ چه‌ند زانیاریه‌كی له‌خۆ گرتووه‌ له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان:





ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here