تابلێتی گه‌لاكسی تاب ئێس 4 ڕاگه‌یه‌نرا - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/08/02

تابلێتی گه‌لاكسی تاب ئێس 4 ڕاگه‌یه‌نرا


كۆمپانیای سامسونگ تازه‌ترین تابلێتی خۆی به‌ناوی Galaxy Tab S4 به‌فه‌رمی ڕاگه‌یاند له‌گه‌ڵ پێنوسی ژماره‌یی (ئه‌لیكتڕۆنی) S Pen له‌گه‌ڵ پشتگیری كردنی كاركردن به‌شێوه‌ی لاپتۆپ، هه‌روه‌كو تابلێتی S3، كه‌باشترین جۆری تابلێتن به‌وه‌گه‌ڕخه‌ری ئه‌ندرۆید. 


چوارچێوه‌ی ڕونماكه‌ی بچووكتر كراوه‌ته‌وه‌ و قه‌باره‌ی ڕونماكه‌ی بووه‌ته‌ 10.5 ئینج كه‌ پێشتر 9.7 ئینج بوو له‌ S3، هه‌روه‌ها ڕوونیه‌كه‌ی زیادی كردووه‌ بۆ هه‌ر ئینجێك له‌ 264 به‌رزبۆته‌وه‌ بۆ 287 پێكسڵ به‌یارمه‌تی ڕوونی 1600×2560 پێكسڵ ئه‌مه‌ش واتا پیشاندانی زیاتر و باشتر.
سامسونگ دوگمه‌ی سه‌ره‌كی لابردووه‌، بۆیه‌ ئه‌م تابلێته‌ په‌نجه‌مۆری نیه‌، به‌ڵكو له‌ڕێی پێڵوی چاوه‌وه‌ ده‌توانی تابلێته‌كه‌ بكه‌یته‌وه‌.
چوار بڵنگۆی هه‌یه‌ له‌جۆری AKG كه‌ پشتگیری ته‌كنه‌لۆژیای Dolby Atoms ده‌كات بۆ بیستنی ده‌نگێكی باشتر و به‌هێزتر.
كامێرای پشته‌وه‌ 13 مێگاپێكسڵه‌ به‌ڕوونی 4K به‌ڕێژه‌ی 30 چوارچێوه‌ له‌چركه‌یه‌ك ڤیدیۆ ده‌گرێت، كامێرای پێشه‌وه‌ش 8 مێگاپێكسڵه‌ به‌ڕوونی FHD.
یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری S4 له‌جۆری سناپدڕاگۆن 835ی هه‌شت ناوكیه‌ به‌خێرایی 2.35 گێگاهێرتز، له‌گه‌ڵ 4 گێگابایت له‌بیرگه‌ی كاتی (ڕام) وه‌ دوو هه‌ڵبژارده‌ی بیرگه‌ی ناوه‌كی ئه‌وانیش 64 و 256 گێگابایته‌، ده‌شتوانی زیادی بكه‌یت له‌ڕێگه‌ی بیرگه‌ی ده‌ره‌كی تا 512 گێگابایت.
نوێترین ڕووكاری سامسونگی هه‌یه‌ بۆ وه‌گه‌رخه‌ری ئه‌ندرۆید ( سامسونگ ئێكسپێریه‌نس) ئۆریۆ 8.1 ، پاتریه‌كه‌شی ده‌گاته‌ 7,300 مللی.ئه‌مپێر\كاتژمێر كه‌پێشتر ته‌نها 6,000 مللی.ئه‌مپێر\كاتژمێربۆ S3، پشگیری بارگاویكردنه‌وه‌ی خێراش ده‌كات.
تابلێتی S4 یه‌كه‌مین تابلێته‌ پشتگیری ته‌كنه‌لۆژیای DeX ده‌كات، به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی هیچی بۆ زیاد بكه‌یت؛ له‌م باره‌ ده‌توانی تابلێته‌ وه‌كو كۆمپیوته‌رێك كار پێ بكه‌یت و هه‌ندێك له‌نه‌رمه‌واڵه‌مانی وه‌ك مایكڕۆسۆفت ئۆفیس زۆر به‌ئاسانی به‌كاربهێنیت. ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجیشه‌ ده‌توانی ئه‌م تابلێته‌ وه‌ك ڕونمایه‌كی پیشاندان به‌كاربهێنیت له‌ڕێگه‌ی كاێبڵی USB-C – HDMI.
پێنوسه‌كه‌ هیچ شتێكی وای بۆ زیاد نه‌كراوه‌ هه‌روه‌كو پێشتر ده‌توانی تێبینی و نووسینی پێ بكه‌یت و نووسین دیاری بكه‌یت و وه‌ریبگێڕیت.
هه‌روه‌ها پشتگیری تایبه‌تمه‌ندی Samsung Flow ده‌كات كه‌ به‌ئاسانی ده‌توانی په‌یوه‌ندی به‌ئامێره‌كانی تری سامسونگه‌وه‌ بكه‌یت، بۆ گواستنه‌وه‌ی فایل و ڕێكخستهنه‌كان و چه‌ندینی تر. هه‌روه‌ها نه‌رمه‌واڵه‌ی SmartThings بۆ ئاگاداربوون و كۆنتڕۆلكردنی ئامێره‌كانی ناو ماڵ.

ئه‌گه‌ره‌كانی نرخ و كاتی به‌رده‌ست بوونی 

سامسونگ هیچ شتێكی سه‌باره‌ت به‌نرخ و كاتی بڵابوونه‌وه‌ی ڕانه‌گه‌یاندووه‌، به‌ڵام وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌كۆتایی ئه‌م مانگه‌ بگاته‌ بازاڕه‌كان به‌نرخی 700 یۆرۆ.




ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here