ئه‌پڵ به‌شوێنه جوانه‌كانی كه تایبه‌تن به‌فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌كانی خۆی ناسراوه، كه له‌هه‌موو جیهان بڵاوبۆته‌وه كه هه‌ندێكیان باڵه‌خانه‌ی مێژوویین و نۆژه‌نی كردونه‌ته‌وه و هه‌ندێكیشیان تازه‌ن خۆی دیزاینی كردوون كه له‌هه‌موو باڵه‌خانه‌یه‌كی تر جیاوازن. ئه‌وانه‌ش هه‌ندێكیانن:
1. Apple Piazza Liberty
ده‌كه‌وێته شاری میلان له‌ئیتاڵیا، به تاڤگه شوشه‌ییه‌كه‌ی جیاده‌كرێته‌وه كه ده‌كه‌وێته ده‌روازه‌ی باڵه‌خانه‌كه و دیمه‌نێكی جوانی به پلیكانه‌كان به‌خشیوه.
2. Apple Michigan Avenue
ده‌كه‌وێته ویلایه‌تی شیكاگۆ له میشیگان كه له‌ساڵی 2017 كرایه‌وه، به‌وه ده‌ناسرێته‌وه كه به شوشه ڕووپۆش كراوه، دژایه‌تی ژینگه ناكات به‌ڵكو له‌ناوه‌وه دار و ڕووهكی سروشتی دانراوه.
3. Apple Dubai Mail
له‌ناوه‌كه‌ی دیاره كه ده‌كه‌وێته شاری دوبه‌ی له‌وڵاتی ئیماڕات به‌هه‌مان شێوه له 2017 كرایه‌وه، نزیك تاوه‌ری خه‌لیفه‌ی به‌ناوبانگ، ئه‌پڵ هانی سه‌ردانیكه‌رانی ده‌دات له‌كاتی بازاڕكردنیان له‌وێ بچنه به‌شی ده‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌كه تاوه‌كو دیمه‌نی نافوره‌كان ببینن، وه بۆ ئه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی باڵه‌خانه‌كه به‌رز نه‌بێت ئه‌پڵ تابلۆی گه‌وره‌ی كاربۆنی ڕیشاڵی داناوه كه ئه‌ندازه‌ی (مشربية) ناسراوه.
4. Apple Union Square
ده‌كه‌وێته شاری سانفڕاسیسكۆی ئه‌مریكی، به ده‌رگا شوشه‌ییه گه‌وره‌كانی ده‌ناسرێته‌وه كه كراوه ده‌بێت بۆ سه‌ردانیكه‌رانی كه ده‌توانن له‌سه‌ر داره تایبه‌ته‌كان دابنیشن لهبهدهركی یه‌كێتی به‌ناوبانگ، كه ئینته‌رنێتی خۆڕایی هه‌یه و ئه‌وه‌ی سهردهسوڕمێنێ ئه‌وه‌یه به ووزه‌ی خۆر كاره‌با دابین ده‌كات له سه‌ربانی باڵه‌خانه‌كه تابلۆی ووزه‌ی خۆر هه‌یه.
5. Apple Schildergasse
ئێره شاری كۆلۆنیای ئه‌ڵمانیایه، كه دوو لای وه‌ك یه‌كی هه‌یه شێوه‌یه‌كی بازنه‌یی وه‌رده‌گرن كه پلیكانه‌یه‌كی شوشه‌یی هه‌ڵواسراو پێكیان ده‌به‌ستێته‌وه.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق