یاری نوێی Asphalt 9: Legends ئێستا به‌رده‌سته‌ - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/08/02

یاری نوێی Asphalt 9: Legends ئێستا به‌رده‌سته‌

هه‌روه‌ك چاوه‌ڕوان ده‌كرا، كۆمپانیای Gameloft هه‌ستا به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی یاری ڤیدیۆیی پێشبڕكێی Asphalt 9: Legends له‌سه‌ر هه‌ردوو وه‌گه‌ڕخه‌ری ئه‌ندرۆید و ئای ئۆ ئێس له‌ 23ی مانگی ڕابردوو. ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێین ئه‌م یاریه‌ پێشتر له‌هه‌ندێ وڵاتی جیهان بڵاوكرابوویه‌وه‌ به‌ڵام ئه‌مجاره‌ به‌فه‌رمی و له‌هه‌موو جیهان به‌رده‌ست خرا.
یاری Asphalt 9: Legends نوێ قه‌باره‌كه‌ی نزیكه‌ی 1.5 گێگایه‌ له‌سه‌ر هه‌ردوو وه‌گه‌ڕخه‌ره‌كه‌، ئه‌مه‌ش واتا پێویستت به‌ ئینته‌رنێتێكی خێرا و ئامێرێكی ( مۆبایل یان تابلێت یان ته‌له‌ڤزیۆنی زیره‌ك) پێشكه‌وتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی به‌كاری بهێنی.
بێگومان ده‌بێت وه‌شانێكی تایبه‌ت له‌م یاریه‌ بۆ وه‌گه‌ڕخه‌ری Windows 10 هه‌بێت، به‌ڵام تا ئێستا به‌رده‌ست نه‌كراوه‌، به‌ڵام پێده‌چێت له‌كاتێكی تری ئه‌مساڵ بڵاوبكرێته‌وه‌.
كۆمپانیای Gameloft ده‌ڵێت كه‌ یاری Asphalt 9: Legends ڕوونیه‌كی زۆر به‌رزی هه‌یه‌ كه‌ پێشتر ته‌نها ده‌تتوانی له‌سه‌ر ئامێره‌كانی تایبه‌ت به‌یاری ڤیدیۆیی ماڵه‌وه‌ ببینیت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی تایبه‌تمه‌ندی بزوێنه‌ری نوێ كه‌ كۆمپانیاه‌كه‌ بنیاتی ناوه‌. سه‌باره‌ت به‌یاریه‌كه‌ خۆی یاریزانان ده‌توانن جوڵه‌ی زۆر جوان و لێهاتوانه‌ ئه‌نجام بده‌ن، هه‌روه‌ك نیتڕۆ و خلیسكان و چه‌ندین جووڵه‌ی تر له‌كاتی سه‌ركه‌وتن بۆ شوێنه‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كان. هه‌روه‌ها ڕێسایه‌كی نوێی هه‌یه‌ بۆ كۆنتڕۆڵ كردن له‌ژێر ناوی Touchdrive كه‌ هه‌ڵبژارده‌ی جۆراو جۆرت پێده‌دات له‌كاتی پێشبڕكێكان. بێگومان یاریزان ده‌توانێ له‌نێوان كۆنتڕۆلی نوێ Touchdrive و كۆنتڕۆلی كۆن یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێت.
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسوڕمان نیه‌ ده‌توانی یاری Asphalt 9: Legendsی نوێ به‌شێوه‌ی كۆمه‌ڵ له‌ڕێگای ئینته‌رنێت ئه‌نجام بده‌یت.


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here