نۆكیا 3310 ڕووپۆش به‌زێڕی عه‌یار 24 !!! - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/07/14

نۆكیا 3310 ڕووپۆش به‌زێڕی عه‌یار 24 !!!


كۆمپانیای كاڤیاری ڕوسی وه‌شانی زۆر نایابی له‌مۆبایلی 3310 ی سه‌ر به‌نۆكیا بۆ ساڵی 2018 ڕاگه‌یاند. ئه‌م وه‌شانه‌ بریسكه‌دار و گه‌شاوه‌یه‌ و له‌مادده‌ی تیتانیۆم دروستكراوه‌ و به‌ زێڕی عه‌یار 24 ڕووپۆش كراوه‌ به‌هۆی ته‌كنه‌لۆژیای  Physical vapor deposition كه‌ به‌رگریه‌كی به‌هێز له‌دژی ژه‌نگ دروست ده‌كات.

ناوی مۆبایله‌كه‌یان ناوه‌ ( دروستكه‌ری ئاشتی ) كه‌ وێنه‌ی پۆتین و تڕامپی له‌سه‌ر نه‌خشێنراوه‌. دوگمه‌ی سه‌ره‌كیشی تاجی پاشایه‌تیه‌.

بێگومان ته‌نها بۆ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانه‌ نرخه‌كه‌ی 2,610   دۆلاره‌ ، هیچ شتێكیش له‌باره‌ی ژماره‌ی مۆبایله‌كانی كه‌ به‌رهه‌م دێت نه‌زانراوه‌ ته‌نها دوو مۆبایلی یه‌كه‌م بۆ پۆتین و تڕامپ ده‌بێت، بێگومان ئه‌مه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ردوو سه‌رۆكه‌كه‌ ڕازی بن به‌كاریبهێنن به‌تایبه‌ت بۆ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ناگونجێ ته‌نها ئه‌گه‌ر وه‌كو دیاریه‌ك هه‌ڵیبگرێت.









ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here