ئۆپۆ هه‌ر ئێستا هه‌ڵسا به ئاشكراكردنی مۆبایلیه زیره‌كه هه‌رزانه‌كه‌ی له‌وڵاتی هیند له‌ژێر ناوی Oppo A3S. ده‌بێ چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ش بكه‌ی كه مۆبایلێكی ته‌واو نوێ نیه ،چونكه هه‌مان مۆبایلی Oppo A5 له‌گه‌ڵ ناوێكی نوێ.
بۆ وه‌بیر هێنانه‌وه‌ش ، مۆبایلی Oppo A5 به‌تایبه‌تمه‌ندی مامناوه‌ند كه‌وته به‌رده‌ست كه ڕونمایه‌كی قه‌باره 6.2 ئینج و ڕوونی 720×1520 پێكسڵ به‌به‌شێكی زیاده له‌سه‌ره‌وه‌ی ڕونما جیاده‌كرێته‌وه، وه یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری هه‌شت ناوكی له‌جۆری Snapdragon 450 به له‌ره‌له‌ری 1.8Ghz، بیرگه‌ی كاتی به‌قه‌باره‌ی 2GB، بیرگه‌ی ناوه‌كی به‌قه‌باره‌ی 16GB ده‌توانرێ زیادبكرێ له‌ڕێ كارتی ده‌ره‌كی MicroSD، له‌گه‌ڵ پاتری به توانای 4230mAh كه ماوه‌یه‌كی باش خۆی ڕاده‌گرێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌ش، مۆبایلی Oppo A5 له‌گه‌ڵ كامێرای پێشه‌وه‌ی 8 مێگاپێسڵ له‌خۆ ده‌گرێ له‌گه‌ڵ دوو كامێرای دواوه‌ی 13 به 2 مێگاپێكسڵ هه‌سته‌وه‌ری یه‌كه‌م ده‌رچه‌كه‌ی 2.2، هه‌سته‌وه‌ری دووه‌میش ده‌رچه‌كه‌ی 2.4. هه‌روه‌ها مۆبایلی Oppo A5 ی نوێ بهوهگهڕخهری ئه‌ندرۆید ئۆریۆ دێت له‌گه‌ڵ ڕووكاری ColorOS له‌لایه‌ن كۆمپانیایی ئۆپۆوه.
مۆبایلی Oppo A3S به‌رده‌ست ده‌بێ له‌هیند له‌ڕێگای كۆگا ئهلیكتڕۆنیهكانی Amazon و FlipKart و PayTM له 15 ته‌مموزه‌وه به‌رده‌ست ده‌بێت. نرخه‌كه‌شی 10990 ڕوپیه‌ی هیندیه كه ده‌كاته 160 دۆلاری ئه‌مریكی به‌پێ بازاڕی ئه‌مڕۆ.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق